Erbil 24°C سێشەممە 24 ئەیلوول 21:27

مانچسته‌ر سیتى به‌براوه‌بوونى به‌سه‌ر وێست هام ژماره‌یه‌کى نوێى تۆمار کرد له‌تۆمارى گۆل له‌م وه‌رزه‌دا

به‌ر له‌پێنج هه‌فته‌ له‌ته‌واو بوونى یاریه‌كانى پریمه‌رلیگ مانستى نازناوه‌كه‌ى یه‌كلا كرده‌وه‌
کوردستان TV
100%


له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى 36ى خولى نایابى ئینگلیزى ، ئێواره‌ى ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ ، وێست هام یونایتد میواندارى مانچسته‌ر سیتى كرد ، مانستى وه‌ك زۆرینه‌ى یاریه‌كانى پێشووى له‌م وه‌رزه‌ى خولى نایابدا له‌م یاریه‌ش سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا به‌ئه‌نجامى چوار گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك براوه‌ی یاریه‌كه‌ بوو ،  به‌تۆمارى ڕێژه‌كانى   گۆل تۆماركردن له‌به‌رامبه‌ر وێست هام له‌م وه‌رزه‌ ریكۆردێكى نوێى تۆماركرد كه‌توانیویه‌تى تائێستا 102 گۆل تۆمار بكات ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كى باش و نوێیه‌ له‌مێژووى خوله‌كه‌ تۆمار ده‌كرێت . 
مانچسته‌ر سیتى له‌هه‌فته‌كانى پێشوو به‌ر له‌پێنج هه‌فته‌ له‌ته‌واو بوونى یاریه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى نایاب نازناوه‌كه‌ى به‌فه‌رمى یه‌كلا كرده‌وه‌ بوو به‌پاڵه‌وانى پریمه‌رلیگ 


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.