Erbil 6°C یەکشەممە 05 کانوونی دووەم 10:01

یاریدەدرێکی بەغدادی لە تورکیا ده‌ستگیرکرا

دەستی هەیە لەكوشتنی 700 هاووڵاتی
کوردستان TV
100%

یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌ نزیكه‌كان له‌ ئه‌بو به‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش، له‌وكاته‌ی خۆی له‌ناو ئاواره‌كان له‌ توركیا شاردبووه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌.

رۆژنامەی دەیلی تەلیگراف بڵاویكردەوە، یەكێك لە یاریدەدەرەكانی ئەبوبكری بەغدادی سەركردەی رێكخراوی تێرۆریستی داعش دەستگیركراوە، كەخۆی شاردبووەوە لەكەمپێكی ئاوارەكاندا لەتوركیا.

رۆژنامەكە لەزاری بەرپرسانی توركیاوە بڵاویكردوەتەوە ئەو بەرپرسەی داعش كە ئەمیری پارێزگای دیر ئەلزوری سوریا بووە دەستگیركراوە لەكاتێكدا هەوڵی دەدا خۆی لەنێو ئاوارەكاندا بشارێتەوەو هەوڵی دەدا بگاتە ئەوروپا.

هێزە ئەمنیەكانی توركیا بڵاویانكردوەتەوە كە ئەمیری پارێزگای دیر ئەلزور و سێ سەركردەی دیكەی داعش یان دەستگیركردوە لەشاری ئەزمیر لە خۆرئاوای توركیا.

قەسیر هەداوی یەكێك بووەوە لە كەسە نزیكەكانی بەغدادی سەركردەی رێكخراوی تێرۆریستی داعش وئومێد دەكەن زانیاری گرنگ ئاشكرابكات لەسەر شۆێنی خۆ حەشاردانی بەغدادی.

بەگۆێرەی زانیاریەكان هەداوی دەستی هەیە لەكوشتنی 700 هاووڵاتی مەدەنی شاری دیر ئەلزور.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.