یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) رایگەیاند، لە چالاکییە سەربازییەکانی هەشت رۆژی رابردوودا لە ناوەندی شاری عەفرین، 12 سەربازی سوپای تورکیا و چەکداری ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کوژراون.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی ناوەندی راگەیاندنی یەپەگە، لە دووەمین قۆناغی "شەڕی خۆڕاگری" لە رۆژانی 17-25ی نیسان لە ناوەندی شاری عەفرین، لانیکەم 12 سەربازی سوپای تورکیا و چەکداری ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کوژراون.
یەپەگە ئاماژە بەوەشکردووە، لەو چالاکییانەدا شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە هیچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە و پاش ئەنجامدانی چالاکییەکانیان بە سەرکەوتوویی گەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان.
یەپەگە ههروهها دەڵێت" لە رۆژی 20-1-2018ـەوە کە سەرەتای هێرشی سەر عەفرین بوو، تاوەکو ئێستا لە شەڕ و پێکدادانەکاندا دوو هەزار و 420 چەکداری ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و سەربازی سوپای تورکیا لە هەرێمی عەفرین کوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.