شاندێكی بەرێوەبەرایەتی گومرگ لەهەرێمی كوردستان بەسەردانێك گەیشتە بەغدا بەمەبەستی تاوتوێ كردنی یەكخستنی باج و گومرگ لە دەروازە سنورییەكان.
سامان عەبدولرەحمان بەرێوەبەری گومرگ لەهەرێمی كوردستان رایگەیاند، كە هەردوو حكومەتی هەولێرو بەغدا لەسەر باج و گومرگ گهیشتوونهته رێككهوتنێكی سهرهتایی.
ساماڵ عەبدولرەحمان بەرێوەبەری گومرگی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد شاندهكهی هەرێم لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی بەغدا گفتوگۆیان كردووە سەبارەت بەناكۆكیەكانی تایبەت بە دیاری كردنی باج و گومرگ لە دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان و دەروازە عێراقییەكان .
روونیشیكردەوە ئامانجی یەكخستنی باج وگومرگ بەدیهێنانی بەرژەوەندی گشتییەو یارمەتیدەریش دەبێت لە بەدیهێنانی بەرژەوەندی گشتی و چالاكتركردنی ئاڵوگۆری بازرگانی وئابووری لە وڵاتدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.