Erbil 5°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 20:44

ستیڤن زۆرترین داهاتی هه‌بووه‌ له‌ مێژووی هۆلیۆد

دوایین كاری هونه‌ری ستیڤن داهاته‌كه‌ی گه‌یشته‌ 475 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی
کوردستان TV
100%


به‌ گوێره‌ی دوایین ریزبه‌ندی كه‌ له‌ نێو ده‌رهێنه‌رانی هۆلیود ئه‌نجامدراوه‌ ، ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ مێڤووی سینه‌مای هۆلیۆد ده‌رهێنه‌ری ناسراوی هۆلیۆد ( ستیڤن سپیلبێرگ )  زۆرترین داهاتی به‌ده‌ستهێناوه‌ .

له‌ هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری ( زه‌ راپ ) هاتووه‌ تێكرای ئه‌و داهاته‌ی كه‌ ( ستیڤن سپیلبێرگ ) له‌ كۆی فیلمه‌كانی به‌ده‌ستی هێناوه‌ گه‌یشتۆته‌ 10 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی ، هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی ، یه‌كێك لەو فیلمانەی كە لەلایەن " ستیڤن " ه‌ وه‌  كراوە فیلمی (  1993  جوراسیك پارك )  داهاته‌كه‌ی گه‌یشتۆته‌ ( 983.8) ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی  ، به‌به‌راورد له‌گه‌ل فیلمه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره‌ زۆرترین داهاتی هه‌بووه‌ .

ئه‌م ده‌رهێنه‌ره‌ سینه‌ماییه‌ له‌ مێژووی هۆلۆد خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك فیلمی به‌ناوبانگی وه‌ك ( قرش ، ئای تی و ئه‌ندیانا جۆنز ) ه‌یه‌ ، دوایین كاری هونه‌ری ( ستیڤن ) بریتتیه‌ له‌ فیلمی " رێدی پله‌یه‌ وه‌ن " كه‌ داهاته‌كه‌ی گه‌یشته‌ 475 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.