Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 14:28

نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان: بنیاتنانه‌وه‌ى سووریا پێویستى به‌ 300 ملیار دۆلار هه‌یه‌

له‌ برۆكسل، كۆنگره‌یه‌ك بۆ هاوكاریكردنى سووریا سازده‌كرێت
کوردستان TV
100%

كه‌نالى "روسیا الیوم" بلاى كرده‌وه‌، كه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندوه‌، پرۆسه‌ى بنیاتنانه‌وه‌ى سووریا به‌ لایه‌نى كه‌م پێویستى به‌ 200 تاكو 300 ملیار دۆلار هه‌یه‌.

یه‌عقوب كیرن نوێنه‌رى پرۆگرامى خۆراكى جیهانى سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاند، پرۆسه‌ى دووباره‌ بنیاتنانه‌وه‌ى ژێرخانى وێرانبووى سووریا به‌لانیكه‌م پێویستى به‌ (200 تا 300) ملیار دۆلار هه‌یه‌.

كیرن گوتیشى" سووریا پێویستى به‌ بنیاتنانه‌وه‌ى ژێرخانى ئاو و ئاوه‌ڕۆ و كاره‌با و هێڵه‌كانى گواستنه‌وه‌ و باڵه‌خانه‌ و كارگه‌كان هه‌یه، چونكه‌ به‌هۆى شه‌ڕه‌وه‌ هه‌موویان داڕووخاون‌".

گوتیشى: "هاوكاریكردنى پرۆسه‌ى بنیاتنانه‌وه‌ى سووریا بابه‌تێكى مرۆییه‌ نه‌ك سیاسى و هه‌موو كه‌سێكى خاوه‌ن ویژدان هاوكارى سوورییه‌كان ده‌كات".

بڕیاره‌ له‌ برۆكسل، كۆنگره‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هاوكاریكردنى سووریا به‌ به‌شدارى 85 وڵات و رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى به‌ڕێوه‌بچێت.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.