كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی هەولێر رایدەگەیەنیت لە شاری هەولێر تا ئێستا 425 هەزارو 180 هەزار كار دراونەتەوە بە هاووڵاتیان 222 هەزارو 179 كارتی دەنگدان ماوەوە بدرێتەوە بەهاووڵاتیان دوا رۆژیش بۆ وەرگرتنەوەی كارتی ئەڵكترۆنی رۆژی 5ی ئایاری داهاتووە.
علی قادر بەرێوەبەری ئۆفیسی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لە شاری هەولێر تا ئێستا 425 هەزارو 180 هەزار كار دراونەتەوە بە هاووڵاتیان .
بەرێوەبەری ئۆفیسی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی هەولێر گوتیشی لەشاری هەولێر 222 هەزارو 179 كارتی دەنگدان ماوەوە بدرێتەوە بە هاووڵاتیان و بۆئەو ماوەیەش كە ماوە پێویستە رۆژانە 22 هەزار كارت بدرێتەوە بە هاووڵاتیان بۆ ئەوەی تەواوی كارەتەكان ڕادەستی هاووڵاتیانی دەنگدەر بكرێنەوە.
علی قادر، راشیگەیاند داوا لە هاووڵاتیان دەكەین كە بین بۆ وەرگرتنەوەی كارەتكانیان بۆ ئەوەی مافی بەشداری كردنیان هەبیت لە دەنگداندا و دوا رۆژیش بۆوەرگرتنەوەی كارتی ئەلكترۆنی رۆژی 5ی ئایاری داهاتووە.
عەلی قادر داوا لەو کارمەندانەی کۆمیسیۆنیش دەکات کە تازە گرێبەستیان ئەنجامداوە و بۆ رۆژی دەنگدان راهێنانیان پێکراوە "بچن بۆ ئەوەی هاوئاهەنگی و هاوکاری هاوڕێیانیان بکەن لە ئۆفیسەکانی دابەشکردنی کارتی دەنگدان بۆ ئەوەی زۆرترین کارت بگاتەوە دەست خاوەنەکانیان.
جێگەی ئاماژەیە بریارە لە 12ی ئایاری داهاتوودا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆخولی چوارەم بەرێوە بچێت و لە ئێستاشدا كۆمسیۆن لەئامادە باشیدایە بۆ ئەو رۆژە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.