حكومه‌تی عێراق بە نووسراوێک بڕیاری كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتی هه‌ڵه‌بجه ده‌رده‌كات و قایمقامی قەزای ناوەندیی هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌ڵێت" ئه‌م بڕیاره خۆی له خۆیدا جەخت ده‌كاته‌وه كه هه‌ڵه‌بجه پارێزگایه".
نوخشه ناسیح، قایمقامی قەزای ناوه‌ندیی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ئه‌مڕۆ 24/4/2018 ، به باسنیوزی ڕاگه‌یاند" نووسراوێكمان له نووسینگه‌ی وه‌زیری ناوخۆی عێراقه‌وه پێگه‌یشتووه، كه بۆ به‌رێوه‌به‌رێتیی گشتیی جه‌وازاتی عێراقی نووسیویەتی و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی هه‌ڵه‌بجه كراوه‌ته‌وه".
قایمقامی قەزای ناوەندیی پارێزگای هەڵەبجە ڕوونیشی كردووه: "ئه‌م بڕیاره ئه‌و قسانه ده‌ڕه‌وێنێته‌وه، كه ده‌گوترێت حكوومه‌تی عێراقی ئیعتراف به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ناكات و تێیدا ئاماژه به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كراوه، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا دڵنیامان ده‌كاته‌وه، كه هه‌ڵه‌بجه پارێزگایه.
گوتیشی" له هه‌ڵه‌بجه بنكه‌ی ناسنامه‌مان هه‌یه و ده‌توانین له‌سه‌ر توانای ئه‌و كارماند و ئه‌فسه‌رانه‌ی كه هه‌یه، ئه‌و به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه دروست بكه‌ین و ئاماده‌كاریشمان بۆ كردووه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.