Erbil 34°C دووشەممە 23 ئەیلوول 13:29

قه‌یس خه‌زعه‌لی: مه‌رجه‌عییه‌ت لاری نییه‌ هادی عامری ببێته‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق

كارتی سوور له‌ به‌رامبه‌ر ده‌ست نیشانكردنی عامری بۆ ئه‌و پۆسته‌ به‌رز ناكاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له‌ دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنییدا راگه‌یاندووه‌: مه‌رجه‌عییه‌تی دینی له‌ نه‌جه‌ف لاری نییه‌ هادی عامری، سه‌رۆكی لیستی فه‌تح و ئه‌مینداری رێكخراوی به‌در ببێته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق.

هه‌روه‌ها گوتیشی: ئێمه‌ دڵنیایین كه‌ مه‌رجه‌عییه‌ت كارتی سوور له‌ به‌رامبه‌ر ده‌ست نیشانكردنی عامری بۆ ئه‌و پۆسته‌ به‌رز ناكاته‌وه‌.

خه‌زعه‌لی دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی یه‌كێك له‌و كاندیدانه‌یه‌ كه‌ شانسی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ بۆ خولی داهاتوو ببێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵام ده‌بێ به‌ مه‌رجه‌كانی ئێمه‌ رازی بێت.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.