Erbil 24°C دووشەممە 23 ئەیلوول 01:32

ناوبژیوانى ئه‌ڵمانى بریتچ به‌ڕێوه‌به‌رى یاری نێوان لێڤه‌رپول - ڕۆما ده‌بێت

سێشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو یاریه‌كانى چوون له‌چامپیۆنس لیگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان TV
100%


یاریه‌كانى چوون له‌قۆناغى پێش كۆتایی خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا له‌ڕۆژانى سێشه‌ممه‌ و چوار شه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت  ، سێشه‌ممه‌ كاتژمێر 9:45 خوله‌كى شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر  لێڤه‌رپول میواندارى ڕۆما ده‌كات .
یه‌كێتى تۆپى پێى ئه‌وروپا  ناوبژیوان بریتیچى ئه‌ڵمانى داناوه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنى یاری نێوان لێڤه‌رپول - ڕۆما ، ناوبژیوانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ له‌دایك بووى 3-8-1975  له‌شارى میونشن له‌دایك بووه‌ ،  یه‌كه‌م یاری وه‌ك ناوبژیوان به‌ڕێوه‌ى بردووه‌ له‌خولى پله‌یه‌كى ئه‌ڵمانیا بوو 1993 ، له‌ساڵى 2004 ئه‌ركى به‌ڕێوه‌بردنى به‌شێك له‌ یاریه‌كانى چامپیۆنس لیگى پێسپیڕدراوه‌ ، وه‌ ئێستاش له‌هه‌موو وه‌رزێك له‌خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا له‌قۆناغه‌كانى خولدا له‌لایه‌ن یه‌كێتى تۆپى پێى ئه‌وروپا ده‌ست نیشان ده‌كرێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنى یاریه‌كان 
خشته‌ى یاریه‌كان له‌یاری چوون قۆناغى پێش كۆتایی 

سێشه‌ممه‌ 24-4-2018
لێڤه‌رپول - ڕۆما
چوارشه‌ممه‌ 25-4-2018
بایرن میونشن - ریال مه‌درید 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.