Erbil 11°C شەممە 28 کانونی یەکەم 10:31

داعش به‌رپرسیارێتیی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆی کابولی گرته‌ ئه‌ستۆ

ته‌قینه‌وه‌كه‌ كاتژمێر 10ـی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن كه‌سێكی خۆكوژه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌
داعش به‌رپرسیارێتیی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی كابولی گرته‌ ئه‌ستۆ
کوردستان TV
100%

له‌ هێرشێكی خۆكوژیدا كه‌ ئه‌مڕۆ سه‌ر له‌به‌ریانیی له‌ كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان ئه‌نجامدرا، 97 كه‌س بوونه‌ قوربانیی و گروپی تیرۆریستیی داعشیش به‌رپرسیارێتی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی گرته‌ ئه‌ستۆ.

ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن كه‌سێكی خۆكوژ له‌به‌رده‌م فه‌رمانگه‌یه‌كی ره‌گه‌زنامه‌ی باری شارستانیی شاری كابول ئه‌نجامدراوه‌، بووه‌ته‌ هۆی كوژرانی 40 كه‌س و برینداربوونی 57 كه‌سی دیكه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان خه‌ڵكی سڤیلن.

به‌ وته‌ی نه‌جیب دانش وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان ته‌قینه‌وه‌كه‌ كاتژمێر 10ـی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 22ـی نیسان له‌لایه‌ن كه‌سێكی خۆكوژه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ و تا ئێستا 40 كوژراو و 57 بریندار هه‌ن.

ئه‌م هێرشه‌ خۆكوژییه‌ له‌ یه‌كێك له‌ فه‌رمانگه‌كانی ره‌گه‌زنامه‌ی باری شارستانیی كابول له‌كاتێكدا ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ هاوڵاتییانی ئه‌فغانستان سه‌ردانی ئه‌م سه‌نته‌ره‌یان كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌ رێگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ پێناسه‌كانیان بتوانن به‌شداریی هه‌ڵبژاردانه‌كانی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.