Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 03:36

وەزیری پەرەپێدانی ئەڵمانیا سه‌ردانی عێراق ده‌کات

پرسی گەڕاندنەوەی پەنابەرەكان تاوتوێ ده‌كات
کوردستان TV
100%


وەزیری پەرەپێدانی ئەڵمانیا بۆ تاووتوێكردنی پرسی گەڕاندنەوەی پەنابەرە عیراقییەكان، سەردانی بەغدا دەكات.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا، گێرد مۆلەر وەزیری پەرەپێدانی ئەڵمانی لەگەڵ شاندێكی یاوەری بە سەردانێكی فەرمی دەگاتە بەغدا.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، بڕیارە سبەینێ (یەكشەممە) وەزیرە ئەڵمانییەكە لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆدەبێتەوە و پرسی بنیادنانەوەی عیراق تاووتوێ دەكەن.

هەر لە هەواڵەکەدا هاتووە، وەزیری ئابوری ئەڵمانیا دەیەوێت لەگەڵ نوێنەری ئیزدیەکان و مەسیحەکانی لە پەرلەمان و حکومەتی عێراقدا کۆبێتەوە و لە گیروگرفتەکانیان بکۆڵێتەوە.

هاوكات بڕیارە پرسی گەڕاندنەوەی پەنابەرە عیراقییەكانی نیشتەجێی ئەڵمانیا یەكێكی دیكەبێت لە تەوەری گفتوگۆكانیان.

لەناوەڕاستی مانگی شوباتی ئەمساڵدا حكومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند، دەیەوێت 10 هەزار پەنابەری عیراقی رەوانەی وڵاتەكەی خۆیان بكاتەوە.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.