Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 05:16

حەسەن روحانی: ئاژانسی وزه‌ی ناوکیمان به‌ته‌واوه‌تی ئاماده‌یه‌

رۆحانی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌مریكا ده‌كات
کوردستان TV
#11
100%

سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند ئەگەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی پاشەکشە بکات ئەوا ڕێکخراوی ئەتۆمی ئێران ئامادەیە بۆ هەر وەڵامدانەوەیەکی  چاوەڕوانکراو و چاوەڕواننەکراو.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 21/4/2018 له‌ گوتارێكیدا حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا و هه‌ڕه‌شه‌كانی تره‌مپ بۆ ده‌رچوون له‌ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران كه‌ گرووپی 5+1 له‌گه‌ڵ تاران ئه‌نجامیاندا گوتوویه‌تی: ئاژانسی وزه‌ی ناوكیمان به‌ته‌واوه‌تی ئاماده‌یه‌ بۆ هاویشتنی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی پێشبینی ده‌كه‌ن و پێشبینیشیان ناكه‌ن به‌ڵام ناوه‌رۆكی هیچ یه‌كێك له‌و هه‌نگاوانه‌ی ئاشكرا نه‌كرد كه‌ وڵاته‌كه‌ی به‌نیازه‌ بیانگرێته‌به‌ر.

گوتیشی حکومەت هی خەڵکە و خزمەتکاری خەڵکە بە ئیرادە و پلان و خۆیەکلایی کرنەوە و پشت بەخوا ئەو کێشانەی ئێستای وڵاتەکەمان کە پەیوەستن بەبێکاری و ژینگەوە هەمووی چارەسەر دەبن.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ تره‌مپ رایگه‌یاندبوو، به‌نیاز نییه‌ پابه‌نبوونی وڵاته‌كه‌ی به‌و رێككه‌وتنه‌وه‌ درێژ بكاته‌وه‌و سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت و ئه‌گه‌ری زۆره‌ مانگی داهاتوو سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌و باره‌یه‌وه‌ قسه‌یه‌كی نوێ بكات، مادام نه‌توانراوه‌ كه‌موكوڕییه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌ ده‌ستكاری بكرێت، واشنتنیش خۆی لێبكێشێته‌وه‌ یان پیوه‌ی پابه‌ند نه‌بێت.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.