شه‌وی رابردوو سوپای توركیا به دوو هه‌لیكۆپته‌ر چیای دێل و كه‌وه‌ره‌تی بۆردومانكرد .
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: شه‌وی رابردوو شه‌ر له نێوان شه‌رڤانانی پارتی كرێكارانی كوردستان و سوپای توركیا روویداوه و دواتریش سوپای توركیا به هه‌لیكۆپته‌ر و به چڕی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی بۆردومان كردووه .
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه رائید فرسه‌ت حه‌مه‌دئه‌مین، ئه‌فسه‌ر له به‌تالیۆنی دووی هێزی سیده‌كان به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: كاتژمێر 9:30 خوله‌كی شه‌وی رابردوو دوو هه‌لیكۆپته‌ری سه‌ربازی سوپای توركیا، به چڕی چیای دێل و ده‌وروبه‌ری گوندی كه‌وه‌ره‌تیان له سیده‌كان بۆردومانكرد، هه‌روه‌ها له‌و ناوچانه ده‌نگی شه‌ڕه ته‌قه‌ش بیستراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.