Erbil 33°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 11:39

فەڕەنسا  50 ملیۆن یۆرۆ بۆ یارمەتی مرۆیی له‌ سووریا تەرخان دەکات

فەڕەنسا بەرنامەیەكی بەپەلەى مرۆیی بۆ سووریا هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

دوای كۆبوونەوه‌ی لەگەڵ كۆمەڵێك ڕێكخراوە ناحكومیەكان لە پاریس، سەرۆكی فەڕەنسا رایگەیاند، وڵاتەكەی بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ پێشكه‌شكردنى یارمەتی مرۆیی بۆ سووریا تەرخان دەكات.

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا  له‌ پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "تویتەر" بڵاویكردەوە، كه‌ فەڕەنسا بەرنامەیەكی بەپەلەى بۆ پێشكه‌شكردنى هاوكارى مرۆیی له‌ سووریا بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ هه‌یه‌، كه‌ ئەو بڕە پارەیە دەدرێت بە ڕێكخراوە ناحكومییەكان و ڕێكخراوەكانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان كە لە سووریادا كاردەكەن و هاوكارى مرۆیی پێشكه‌شى ئاواره‌و لێقه‌وماوان ده‌كه‌ن.
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.