به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك له قه‌زای دوكان كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 19-4-2018 به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینیك، هاووڵاتییه‌ك گیان له‌ده‌ستداو ئه‌و هاووڵاتییه له گوندی جۆڵاغی سه‌ربه‌قه‌زای دوكـــان مینه‌كه‌ی پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: له گوندى جوبڵاغی سنووری شارۆچكه‌ی دوكان هاووڵاتیه‌كى ته‌مه‌ن 76 ساڵ به‌ناوى (م،ح) مینێكی پێدا ته‌قییه‌وه به‌وهۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
جێی ئاماژه‌یه، تائێستاش له سنووری قه‌زای دوكان هه‌ندێك جێگه له مین و پاشماوه‌كانی رژێمی پێشووی عیراق پاكنه‌كراونه‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه رووداوی نه‌خوازراو ده‌كه‌وێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.