له شاری هه‌ولێر یادی شاژنی بریتانیا كرایه‌وه. ئێواره‌ی دوێنی له شاری هه‌ولێر نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی رۆژی له‌دایكبوونی شاژنی به‌ریتانیا كرد.
ئه‌و مه‌راسیمه له‌لایه‌ن كونسوڵخانه‌ی گشتیی به‌ریتانیاوه له هه‌ولێر ڕێكخرابوو، كه تیایدا سه‌رۆك وه‌زیران و به‌رپرسانی باڵای دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسان و نوێنه‌رانی پارت و لایه‌نه‌كان و په‌رله‌مانتاران و هه‌روه‌ها باڵیۆزی بریتانیا له عێراق و كونسوڵی بریتانیا له هه‌ولێر و كه‌سایه‌تییانی سیاسی و دیپلۆماسی ئاماده بوون. ساڵانه كونسوڵخانه‌ی بریتانیا له هه‌ولێر یادی له‌دایكبوونی شاژنی وڵاته‌كه‌ی ده‌كاته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.