به‌پێى به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى بڵاوكراوه ، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د سالح سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى پێشووى هه‌رێمى كوردستان ، كار به‌نوسراوێكى مه‌كته‌بى سیاسی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ده‌كات كه‌ئاراسته‌ى ناوبراو كراوه كه ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئه‌مین خدر ناوى له‌لیستى شه‌هیدانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان تۆمار بكرێ ، كه‌ناوبراو به‌مردنى خۆی مردووه داوا ده‌كات موچه‌ى شه‌هیدانه‌ى بۆ ببڕدرێته‌وه ، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د سالح به‌نوسراوێكى فه‌رمى وه‌ك سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم داوا له وه‌زاره‌تى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى كردووه كارى پێویست بكه‌ن بۆ ناونوسین و تۆماركردنى ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئه‌مین خدر له‌لیستى شه‌هیدانى باڵى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ، كه وه‌زاره‌ت موچه‌یه‌ك ببڕێته‌وه بۆ وارسی شه‌هید .
كاره‌كه‌ى به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د سالح كه‌كه‌سێكى مردووى كردووه به‌شه‌هید و داوا ده‌كات په‌له بكرێت بۆ پێدانى موچه به‌كه‌س و كارى ، كه‌سه مردووه‌كه باوكى په‌یام ئه‌حمه‌د ده‌كات ، كاندیدى ئێستاى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ، له‌دواى جێ به‌جێ كردنى بڕیاره‌كانى به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د سالح ، به‌بریارێكى وه‌ك سه‌رۆكى حكومه‌تى ئه‌وكات كاندیده‌كه‌ى گۆڕان 16 ساڵه به‌شێوه‌ى نایاسایی موچه‌یه‌كى سێ ملیۆن دینارى وه‌رده‌گرێت .
به‌به‌ڵگه‌وه به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح موچه‌ى شه‌هیدانه بۆ که‌سێکى مردوو ده‌بڕێته‌وه
باوكى كانديدێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.