ئه‌ندامێكی سڕكراوی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هێرش ده‌كاته سه‌ر مه‌لا به‌ختیار و پاكانه بۆ كرده‌وه‌كانی خۆی ده‌كات.
ئاڵا تاڵه‌بانی، ئه‌ندامی سڕكراوی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند: كاكی كارگێر بۆی نییه لێپرسینه‌وه له گه‌ڵ مندا بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار ده‌بێ بۆ خۆی لێژنه‌ی له‌سه‌ر دروست بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه داوامان كردووه لێژنه له‌سه‌ر مه‌لا به‌ختیار دروست بكرێت و به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر هه‌یه و به‌ڵگه‌كانیش له‌به‌ر ده‌ستن و ئه‌و بۆی نییه ئه‌مڕۆ دانیشێ موحاسه‌به‌ی خه‌ڵك بكات.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌وه من نیم دوو ملیۆن دۆلارم وه‌رگرتووه‌و نازانم چۆن سه‌رفكراوه، با بێین یه‌كێتی له‌مانه بكۆڵێته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێ: من به ئاگاداری هێرۆ خان و ماڵی مام جه‌لال چوومه‌ته ناو لیستێكی دیكه و ئه‌وه‌ی كردوومه خۆم شانازی پێوه ده‌كه‌م.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.