Erbil 28°C شەممە 21 ئەیلوول 20:41

ته‌یفوور پشتیوانی له‌ داگیرکردنی عه‌فرین ده‌کات

سه‌ربازانی توركیای به‌ ئازاو دلێر ناوبرد .
کوردستان TV
100%

دوای داگیركردنی شاری عه‌فرین له‌ لایه‌ن سوپای توركیا ، گۆرانیبێژی ناسراوی توركیا و به‌ ره‌گه‌ز كورد " ئیبراهیم تاتلیساز " له‌ ته‌ك سه‌رۆك كۆماری توركیا " ئه‌ردۆگان " به‌ گۆرانییه‌ك پشتیوانی له‌ داگیركردنی عه‌فرین كردوو ، له‌ گۆرانییه‌كه‌دا سه‌ربازانی توركیای به‌ ئازاو دلێر ناوبرد .

له‌ دیمانه‌یه‌كدا له‌ گه‌ڵ رۆژنامه‌ی " پۆسته‌ " گۆرانیبێژی ناوداری تورك " فه‌ردی ته‌یفوور " پشتیوانی خۆی بۆ گۆرانییه‌كه‌ی تاتلیساز ده‌ربری و رخنه‌شی له‌و كه‌سانه‌ گرت كه‌ پێیان باش نه‌بووه‌ " ئه‌ردوگان " بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌ربازانی تورك هونه‌رمه‌ندانی بدووه‌ته‌ سه‌ر سنوور .


ته‌یفوور ئاشكرایده‌كات له‌ زۆربه‌ی وڵاتان هونه‌رمه‌ندان پشتیوانی له‌ سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن ،وتیشی  ئه‌وان وه‌ك هونه‌رمه‌ند مافی خۆیانه‌ وره‌ی سه‌ربازه‌كانیان به‌رز بكه‌نه‌وه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.