به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكرده‌وه .
به‌پێی بڵاوكراوه‌ی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ور ده‌بێت و له ناوچه شاخاوییه‌كانیشدا باران ده‌بارێت .
هه‌ر به‌پێی پێشبینییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ش و هه‌وای پارێزگاكان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
له هه‌ولێر ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت و پاشان ده‌گۆڕێت بۆ ساماڵ و په‌له هه‌ور .
له سلێمانی و دهۆكیش ئاسمانێكی هه‌وراوی ده‌بینرێت و ئه‌گه‌ری باران بارینی هه‌یه به تایبه‌ت له ناوچه شاخاوییه‌كان .
له شاری كه‌ركوكیش ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ ئاسمانێكی ساماڵ و په‌له هه‌ور .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.