Erbil 32°C شەممە 28 ئەیلوول 18:29

سعوودیه‌ هێرشێکی مووشه‌کی حوسییه‌کانی تێکشکاند

له‌ رێگه‌ی سیسته‌می به‌رگری
کوردستان TV
100%

ئه‌و مووشه‌كه‌ بالیستیكییه‌ی له‌ یه‌مه‌نه‌وه‌ ئاراسته‌ی شاری نه‌جرانی سعوودیه‌ كرا له‌ رێگه‌ی سیسته‌می به‌رگری ئه‌و وڵاته‌وه‌ تێكشێندرا. 

توركی ئه‌لمالیكی ، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به‌ سه‌رۆكایه‌تی سعوودیه‌ به‌ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سعوودیه‌ی راگه‌یاند: له‌ شاری سادای یه‌مه‌نه‌وه‌ مووشه‌كێكی بالیستیكی ئاراسته‌ی ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی شاری نه‌جران-ی نزیك سنوور كراوه‌. 

ئه‌لمالیلكی ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ مووشه‌كه‌كه‌ له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری ئاسمانییه‌وه‌ تێكشكێندراوه‌. پارچه‌كانی مووشه‌كه‌كه‌ش كه‌وتوونه‌ته‌ ئه‌و ناوچه‌كه‌ به‌ڵام هێشتا زانیارییان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ پارچه‌كانی مووشه‌كه‌كه‌ زیانیان به‌ ناوچه‌كه‌ گه‌یاندووه‌. 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.