Erbil 15°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 22:31

 له‌ سلێمانی 21هه‌مین فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ ده‌ستیپێکرد

یه‌كێك له‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لاوێژ گه‌یاندنی په‌یامی ئاشتیه‌
کوردستان TV
100%

21هه‌مین فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ به‌ ناوی عه‌فرینه‌وه‌ ده‌ستیپێكرد  له‌سه‌ره‌تادا د نه‌وزارد ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی ئه‌ده‌بی و روناكبیری گه‌لاوێژ له‌ وته‌یه‌كدا وتی: له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه‌ ناهه‌مواره‌ی كوردستانی تێكه‌وتوه‌ و بونی قه‌یرانی دارایی خواستی ئێمه‌ زاڵتربوو بۆ ئه‌وه‌ی فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ هه‌ر به‌ڕێوه‌بچێت چونكه‌ 21 ساڵه‌ به‌بێ وه‌ستان كراوه‌ ئێمه‌ وتمان به‌بودجه‌یه‌كی كه‌مه‌وه‌ هه‌ر یاده‌كه‌ ده‌كه‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین چالاكیه‌ رۆشنبیری و هونه‌ریه‌كان به‌ڕێوه‌بچێت.

خالید دۆسكی وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان له‌ وتارێكدا گوتی: یه‌كێك له‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لاوێژ گه‌یاندنی په‌یامی ئاشتیه‌، و بڕینی دۆخی داخراوی سه‌رده‌می خۆی بوه‌و ئه‌مڕۆش به‌ناوی عه‌فرین ئه‌م چالاكیه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و په‌یامی ئاشتی و به‌رگری به‌رزده‌كاته‌وه‌.

مه‌لا به‌ختیار وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری گشتی فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ گوتی: گه‌لاوێژ له‌ ژانی سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆ له‌دایك بوه‌و له‌یه‌كه‌مین ڤستیڤاڵدا به‌ڵێنماندا به‌رده‌وام بین و هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وام بووین ، ئه‌وه‌ی گرنگه‌ كه‌گه‌لاوێژ هه‌تا ئێستا سه‌ربه‌خۆیه‌ و ئازاده‌.

 چالاكییه‌كانی ئه‌مرۆ فیستڤاڵ– هه‌ینی6/4/2018

كات 10ی سه‌رله‌به‌یانی:

توێژینه‌وه‌ عه‌ره‌بییه‌كان

دیداری د.فالح عبدالجبار

ته‌وه‌ری: “وه‌رگێڕانی ئه‌ویدی له‌ ڕووی كولتوورییه‌وه‌

پانێلی یه‌كه‌م: كات 10 تا 11:15

به‌ڕێوه‌به‌ری پانێل: عه‌بدولڵا تاهیر به‌رزنجی

د.فه‌رید زاهی: له‌ زمانێكه‌وه‌ بۆ زمانێكی دی، مه‌كری وه‌رگێڕان و گه‌مه‌ی مانا

فازل سامر: وه‌رگێڕان له‌ نێوان وردبوونه‌وه‌ له‌ ده‌ق و وردبوونه‌وه‌ له‌ ئه‌ویدی

ڕفعه‌ت سه‌لام: وه‌رگێڕانی شیعر، وه‌رگێڕانی رۆح

عبدالستار به‌یزانی: وێنه‌ی ئه‌ویدی له‌وه‌رگێڕاندا، پۆست شۆڕشی په‌یوه‌ستكاری

پانێلی دووه‌م: 11.30 تا 12.45

به‌رێوه‌ه‌به‌ری پانێل: د.نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د

سه‌عد محه‌مه‌د ڕه‌حیم: وه‌رگێڕانی ئه‌ویدی و ساته‌وه‌ختی ونبووی ڕۆشنگه‌ری

سه‌ڵاح ئه‌لوه‌دیع: وه‌رگێڕان وه‌ك بریارلێدانێك له‌ ئه‌ویدی و جیاوازی

ئیكرام عه‌بدی: وه‌رگێڕان و ئیشكالییه‌تی كولتوورویستی

ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌هاوی:چامه‌ زمانی كۆكراوه‌ی ده‌ریا و شه‌یۆلی مرۆڤه‌كانه‌

دیداری دوای نیوه‌ڕۆ- كات 3.30

پانێلی: بابه‌ته‌ فارسییه‌كان

به‌ڕێوه‌به‌ری پانێل: مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی

- محه‌مه‌د محه‌مه‌د عه‌لی: كولتوور له‌ ڕوانینێكی تره‌وه‌

- مه‌هدی غه‌برایی: رۆڵی ئه‌ده‌بیات له‌ په‌یوه‌ندییه‌ كولتورییه‌كندا

- عه‌لی نه‌جات عه‌لی: دیارده‌ناسی نه‌فره‌تی ڕه‌گه‌زی

- ڕه‌زا عابد: شكۆی شه‌هاده‌تی رۆشنبیری

- محه‌مه‌د قاسمزاده‌: لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی شاعیری ئێرانی نوێخواز نیمایۆشیج

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.