له‌ناو كولتوور و زمانه جیاجیاكان دا به‌شێوازی جۆر به‌جۆر ناوه‌كان ده‌ستكاری ده‌كرێن یان كورت ده‌كرێنه‌وه "بۆ نموونه له‌زمانی عه‌ره‌بیدا ئه‌حمه‌د ده‌كریته شه‌هاب له‌زمانی ئینگلیزی دا جاكسۆن ده‌كرێته جاك له‌زمانی كوردیشدا ئه‌م دیارده‌یه به‌ربلاوه و له‌ژیانی ڕۆژانه‌دا زۆرێك له‌ناوه‌كان كورد ده‌كرێنه‌وه بۆ نموونه محمود ده‌كرێته خوله و ئیبراهیم ده‌كرێته بله عه‌بدولڵا ده‌كرێته عه‌به و، محمد ده‌كریته حه‌مه، ڕه‌وف ده‌كرێته ئوفه، هه‌روه‌ها ئه‌م دیارده‌یه له‌ناوی ئافره‌تانیش به‌ربلاوه‌و بۆنمونه فاتیمه ده‌كریته فاته، خاتوون ده‌كریته خاته، خه‌دیجه ده‌كریته خه‌جێ، وه زۆر نموونه‌و ناوی دیكه‌ی تریش....
پرسیاره‌كه لێره‌دایه كه ئایا بانگ كردنی ئه‌م ناوانه ده‌چێته خانه‌ی ناو و ناتۆره و ته‌شهیر كردن به‌و كه‌س و ناوه یاخود دیارده‌یه‌كی ئاسایی و سروشتییه بۆ وه‌لامی ئه‌م پرسیاره و ڕونكردنه‌وه له‌باره‌ی ده‌ستكاری كردن و كورتكردنه‌وه‌ی ناوه‌كان، دكتۆر‌و پسپۆڕی زمانی كوردی (د. مه‌حه‌مه‌د مه‌حوی ) له‌و باره‌وه ده‌ڵێت" كورت كردنه‌وه‌ی ئه‌م ناوانه له‌زانستی زمان دا به‌پێی یاسای (مۆرفۆلۆجی) حاڵه‌تێكی ئاساییه و له‌ناو هه‌موو زمانه‌كان دا هه‌یه، هه‌ربۆیه ئه‌مه‌ش ناچێته ناو چوارچێوه‌ی ناو ناتۆره و ته‌شهیر، به‌ڵكو زۆرێك له‌م ناوانه له‌خۆشه‌ویستی دا كه‌سه نزیكه‌كانی خۆیان وهاوڕێ ودۆستانیان به‌و جۆره‌ده‌كه‌ن و كورتی ده‌كه‌نه‌وه"
ئه‌و پسپۆڕه‌ی زمانی كوردی ڕایگه‌یاند: كه‌مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م دیارده‌یه دیارنییه و شاره‌زایانی زمان پێیان وایه له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی زمان و ناولێنانی مرۆڤه‌كانه‌وه ئه‌م دیارده‌یه‌ش سه‌ری هه‌ڵداوه.....
ئا. شیلان فه‌ره‌ج
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.