بیرۆكه شانۆگه‌رییه‌كه: بیرۆكه‌ی شانۆگه‌رییه‌كه باس له شه‌ڕ و ئاكامی شه‌ر ده‌كات له نێو خێزان له كۆمه‌ڵگاش به‌گشتی روداوی شانۆگه‌رییه‌كه به ژیانی پیاوێك ده‌ست پێده‌كات كاتێ وه‌كو وێنه‌گری فۆتۆگرافی جه‌نگ هه‌موو چركه‌ساته‌كانی جه‌نگی له رێگه‌ی كامیراكه‌ی وێنه‌گرتووه هه‌ر له‌وێنه‌گرتنی سه‌ركه‌وتن و ونوشستی تا وێنه‌گرتنی زۆربه‌ی هاورێیه‌كانی كه له‌كاتی شه‌ڕ ده‌بنه قوربانی .. ئه‌نجا شانازیش به كاره‌كانی خۆی ده‌كات له هه‌مان كاتدا خۆی به پاڵه‌وان و سه‌ركه‌وتوو ده‌ناسێت كه‌چی له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كه‌سێكی دۆراو و هه‌موو په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تی و ژیانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له ده‌ستداوه ئافره‌تێك كه‌خێزانی ئه‌و پیاوه‌یه وه‌كو ره‌تكردنه‌وه‌و ده‌ربڕینی ناره‌زایی به‌رامبه‌ر به شه‌ڕ بڕیار ده‌دات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قسه‌و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌كات تا ئه‌و كاته‌ی بتوانێ هاوسه‌ركه‌ی بگۆرێت،هه‌ر واش بوو به بێده‌نگی خۆی توانێ ببێته فاكته‌ری خێر و گره‌وی كلیلی سه‌ركه‌وتن به به‌رۆكی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌یدا بدات ئه‌مه چه‌مكی شانۆگه‌ری ماڵێك له بێده‌نگی بوو،كه پێمان ده‌ڵیت : هه‌رده‌م لایه‌نی خێر و پاك و راستگۆیی و خۆشه‌ویستی گراوه‌كان ده‌كه‌نه ترۆپكی ئاشتی و به‌خته‌وه‌ری .
ده‌ق:
به‌نده چه‌ندین جار له نووسینه‌كانمداجه‌ختم له‌وه كردۆته‌وه كه ئاماده‌كرنی ده‌قێكی شانۆیی له دوو ده‌ق و له دوو نوسه‌ری جیاواز،یاخود زیاتر كارێكی سه‌خت و ئاسان نیه، ئه‌گه‌ریش هه‌یه كه هیچ نووسه‌رێك ئه‌وه‌ی لاپه‌سند نه‌بێت چه‌ند دێرێك یان بیرۆكه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ی نووسه‌رێكی تر تێكه‌ڵكێش بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌قێكی نوێی نمایشی له‌سه‌ر بونیاد بنرێت، راسته له‌م نمایشه‌دا هه‌ردوو نوسه‌ره‌كه عێراقین (یوسف سائغ و فه‌لاح شاكر) وه‌گیراوه له‌یه‌ك كۆمه‌ڵگاو له‌یه‌ك بارودۆخ ژیاون ، به‌ڵام مه‌رج نیه وه‌كو یه‌ك به‌یه‌ك شێوه و به‌یه‌ك فۆرم بیر بكه‌نه‌وه واته یه‌ك بیركردنه‌وه‌یان بۆ بابه‌تێك هه‌بێت ، كه‌چی ده‌رهێنه‌ر (كرمانج مسته‌فا) تاراده‌یه‌ك توانیبووی ده‌قێكی نمایشمان پێشكه‌ش بكات به تایبه‌تی له رووی سه‌ره‌تا ، ململا نێ ، روداو ، ترۆپك ، چاره‌سه‌ر له‌گه‌ڵ كۆتایی.. به‌جۆرێك بێت بینه‌ر هه‌ست به‌وه ناكات شانۆگه‌رییه‌كه له‌دوو ده‌ق وه‌رگیراوه، ئه‌وه‌شیان خاڵێكی گرنگی سه‌ركه‌وتنی شانۆگه‌رییه‌كه بوون.
نواندن/
نواندن له‌م شانۆگه‌رییه‌دا تاراده‌یه‌ك ده‌توانین به نواندنی تاكه كه‌سی (مۆنۆدراما) له قه‌ڵه‌م بده‌ین به‌تاییبه‌تی له رووی دیالۆژ (زمانی گفتۆگۆ)، ئافره‌ته‌كه به درێژی ماوه‌ی شانۆگه‌رییه‌كه له‌سه‌ره‌تا تاوه‌كو كۆتایی شانۆگه‌رییه‌كه بوونی هه‌بوو به‌ڵام ته‌نیا یه‌ك دیالۆژی له كۆتایی نمایشه‌كه‌دا هه‌بوو كه بریتی بوو له وشه‌ی (به‌ڵێ) ئه‌مه له‌رووی دیالۆژه‌وه ئه‌گه‌ر به‌شێوه هونه‌ر و ئه‌كادیماییه‌كه سه‌یری رۆڵی ئافره‌ته‌كه بكه‌ین بێگومان نواندنه‌كه‌ی زۆر زه‌حمه‌ته تۆ بتوانی دیالۆژه‌كان به‌بێ دیالۆژی قسه‌كردن ته‌نیا له رێگه‌ی ئاماژه و هێما بگه‌ینیته بینه‌رانی ئاماده بوو نابێ ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت كه نواندن به زمانی ئاماژه و هێمای و جه‌سته‌ی مرۆڤ كارێكی ئاسان نیه ده‌بێ ئه‌و كه‌سه زانیاری ته‌وای له‌سه‌ر زانستی هێما كان و ئاماژه‌كان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به باشترین شێوه ئاڵوگۆر و بیروبۆچوونه‌كان و چه‌مه‌كه‌كان به‌رجه‌سته بكات و له‌گه‌ڵ كه‌سی به‌رامبه‌رو بگه‌ێنێته بینه‌ران .
ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ی رۆڵی ئافره‌ته‌كه‌ی ده‌گێرا خاتوون(لیلا مه‌جیدی) تاراده‌یه‌ك توانی بووی له‌رێگه‌ی ئاماژه و جوڵه‌كانی دیالۆژه‌كانی بگینتێته بینه‌ران به‌تایبه‌تی گه‌یاندنی هه‌ردوو چه‌مكی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كه‌و سه‌رجه‌م حاڵاته‌كان به‌تایبه‌تی حاڵه‌تی ده‌رونی له‌گه‌ڵ،كاروكاردنه‌وه‌كانی پیاوه‌كه و له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی كه‌لوپه‌لی (ئیكسسوارات) شانۆی به تایبه‌تی مه‌كینه‌ی دوورمان ، قوماش : مه‌قست .. روناكی و موزیكی شانۆیی یارده‌رێكی باشی بوون زۆرجاریش له‌یه‌ك ساتی زۆر كورتدا به‌جوڵه‌یه‌كی بچووك له‌رێگه‌ی چاو یان په‌نجه‌كان یاخود له‌رێگه‌ی ئاوڕدانێك مانا‌و گوزارشتی زۆری ده‌به‌خشی هه‌ندێ دیالۆژ كه ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ به دیالۆژی زمانی قسه‌كردنی كردبا له‌وانه‌یه به‌قه‌د زمانی جوڵه و ئاماژه به‌هێزو كاریگه‌ر نه‌بونایه به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێت ئه‌كته‌ری به‌رامبه‌ر(پیاوه‌كه) كه ده‌رهێنه‌ر خۆی رۆڵه‌كه‌ی به‌رجه‌سته كردبوو هاوكار و یارمه‌تی زۆر بوو بۆ سه‌رخستن و گه‌یشتنی په‌یامه‌كه‌ی (لیلا مه‌جیدی) به‌جۆرێك بینه‌ر دركی به‌وه ده‌كرد ئافره‌ته‌كه وه‌كو پیاوه‌كه دیالۆژه‌كانی به‌زمانی قسه‌كردن ده‌ڵێت نه‌ك به ئاماژه و هێما ئه‌مه‌ش بۆ توانستی ئه‌كته‌ره‌كه ده‌گه‌رێته‌وه بۆیه ماییه‌ی رێزه ده‌ست خۆشییه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا (لیلا مجیدی) له‌هه‌ندێ حاڵه‌تدا وه‌ك پێویست نه‌بوو بۆنموونه له‌كاتی دیالۆژی كه‌ته‌نیا وشه‌ی (به‌ڵی) زیاتر له چه‌ندجارێك دووباره‌ی كرده‌وه ده‌كرا هه‌ر جاره و به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز له‌رووی ده‌موودووه‌كه‌ی بكردایه ، یاخود ته‌نیا یه‌كجار ئه‌م دیالۆژه‌ی گووتبا به‌جۆرێك مانا‌و مدللولی خۆی كه‌ده‌رهێنه‌ر مه‌به‌ستی بوو بگات به ئاماده‌بووان .
هونه‌رمه‌ند كرمانج مسته‌فا رۆلی پیاوه‌كه‌ی ده‌گێرا ئه‌وه‌ندی من كاره‌كه‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده م بینیوه هه‌رده‌م له‌بواری ده‌رهێنان سه‌ركه‌وتووتر بوو له نواندن به‌ڵام له‌م نمایشه‌دا ده‌توانم بڵێم هاوسه‌نگی ته‌واوی له نێوان نواندن و ده‌رهێنان دورست كردبوو ئه‌گه‌ر چی بۆچونێك هه‌یه ده‌ڵێت: ئه‌و كه‌سه‌ی نواندن ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی بینه‌ران نواندنه‌كه‌یان ده‌بینن خۆیان نوندنه‌كه‌ی خۆیان وه‌كو بینه‌ر نابینن له‌هه‌موو روێكه‌وه بۆیه له‌وانه‌یه كه‌موو كوڕی له نواندنه‌كه هه‌بێت به‌ڵام خودی خۆی دركی پێنه‌كات.
هه‌رچه‌نده زۆرجار ئه‌كته‌ر له‌به‌رده‌م ئاوێنه نواندنه‌كه‌ی خۆی ده‌كات یان له‌رێگه‌ی كامیرا پرۆڤه‌كانی تۆمارده‌كات ،پاشان سه‌یری ده‌كاته‌وه به‌مه‌به‌ستی دیاركردنی لایه‌نی پۆزه‌تیف و نیگه‌تیڤی نواندنه‌كه‌ی خۆی به‌ڵام بۆچوونی خۆم ئه‌وه‌یه كه كاتێ ده‌رهێنه‌ر كاری ده‌رهێنان ده‌كات خۆی نواندن نه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو هزر و توانستی خۆی بۆ پرۆسه‌ی ده‌رهێنان ته‌رخان بكات و نمایشه‌كه له‌هه‌موو روێكه‌وه سه‌ركه‌وتوو بێت كاتێ له كرمانج مسته‌فا پرسی بۆچی خۆت رۆڵی (پیاوه‌كه‌ت ) به‌رجه‌سته ، له وڵامدا گوتی:" رێزم هه‌یه بۆهه‌موو ئه‌كته‌ره‌كان به‌ڵام بۆ رۆڵ بینینی ئه‌م كه‌سایه‌تییه ئه‌كته‌ری وام له‌به‌ر ده‌ست نه‌بوو بتوانێ ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت ئه‌و ئه‌كته‌ره به‌رجه‌سته بكات له‌لایه‌كی تریشه‌وه من هه‌ستم كرد خۆم زۆر له‌م رۆڵه نزیكم ".
كرمانج مسته‌فا به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی دیالۆژی گفتۆگۆكردن به‌ته‌نیا بوو راسته ئه‌كته‌ری دووه‌م له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ بوو به‌ڵام كه‌سێكی (لاڵ) بوو ئه‌مه‌ش ماندووبوون توانستێكی زۆری پرۆڤه‌ی پێویسته له‌هه‌مانكاتدا بۆ سه‌ركه‌وتنی رۆڵه‌كه‌ی تاراده‌یه‌كی زۆر سوودی له كه‌سایه‌تی (هاملێت) و ( ئۆتۆئێلۆ)ی شكسپیر بینیوه به‌تایبه‌تی له دیمه‌نه‌كانی شێت بوون ، گوڵ فرێدان ، فرێدانی جلوبه‌رگه‌كه له‌گه‌ڵ زرۆبه‌ی هه‌ڵچوونه‌كانی.. ئه‌مه‌ش كارێكی ئاساییه بۆهه‌ر ئه‌كته‌رێك بۆ دۆزینه‌وه‌ی حاڵه‌ته رۆحیه‌كانی ئه‌و كه‌ساییه‌تیه‌ی به‌رجه‌سته‌ی ده‌كات .
خاڵێكیتری سه‌ركه‌وتنی كرمانج مسته‌فا ئاماده باشی بۆ(فلاش باك) بوو كه پێویستیه هه‌موو ئه‌كته‌رێك ئه‌و ئاماده‌باشییه‌ی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌كته‌رێك دیالۆژی له‌بیر چووه یان روداوێك روویدا چۆن چاسه‌ری ده‌كه‌یت بێئه‌وه‌ی بینه‌ران هه‌ستی پێبكه‌ن واته ده‌بێ ئه‌كته‌ری سه‌ركه‌وتوو ئاماده‌باشی هه‌بێت بۆ رۆڵ بینینی كه‌سییه‌ت له‌ناو كه‌سییه‌ت ، روداو له‌ناو روداو ، كات له ناوكاتدا.. له‌نمایشی ئه‌م شانۆگه‌رییه‌دا روداوی ئاگر كه‌وتنه‌وه رویدا كاتێ پارچه ئاگرێك له بنمیچی شانۆ كه‌وته سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ له‌م حاڵه‌تدا ده‌بێ ئه‌كته‌ر چۆن هه‌ڵسوكه‌وت بكات ؟چۆن ئاگره بكوژێنێته‌وه له‌هه‌مان كاتدا كار له رێره‌وی نمایشه‌كه نه‌كات به‌جۆرێك هه‌ڵسوكه‌وت بكات هیچ كاریگه‌ری نیگه‌تیڤی له‌سه‌ر نمایشه‌كه نه‌بێت كاتێ زیاتر له (30 -40) جار پرۆڤه‌كراوه به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌ته روینه‌داوه به‌ڵام له‌رۆژ نمایش رویدا، كرمانج به‌شێوه‌یه‌كی زۆر هونه‌ری ئاگره‌كه‌ی دامركانه‌وه وه گیانی ئه‌كته‌ره‌كان و بینه‌رانیشی پاراست به‌جۆرێك روداوه‌كه‌ی كرده خزمه‌تی نماشیه‌كه‌ی و نواندنه‌كه‌ی ، ئه‌گه‌ر ئه‌كته‌رێكی تر له شوێنی ئه‌و بوایه له‌وانه‌یه تووشی شڵه‌ژان با و نمایشه‌كه‌ش سه‌ركه‌توو نه‌ده‌بوو گیانی هه‌موولایه‌كیش ده‌كه‌وته مه‌ترسی ده‌ست خۆشی له كرمانج ده‌كه‌م كه توانی حاڵه‌تی ئاگره‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی نۆرماڵ تێپه‌راند به‌راده‌یه‌ك هه‌ندێ له بینه‌ران هه‌ستیان به ئاگره‌كه نه‌كرد هه‌روه‌كو به‌شێك له نمایشی شانۆگه‌رییه‌كه‌یان بینی بۆیه ده‌بێ ئه‌كته‌رئاماده‌یی هه‌بێت بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك .
كرمانج مسته‌فا راسته له رۆڵه‌كه‌یه‌ی واده‌خواست كه‌سێكی شه‌رانگێز به هاتوو هاوار و توڕه بێت ، به‌ڵام به‌رده‌وامی له‌سه‌ر ئه‌م ریتمه‌ی له هه‌ندێ دیمه‌ن دیالۆژ و نواندنه‌كه‌ی ونده‌بوو، نا بێ ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت كه زۆرجار بێده‌نگی مه‌به‌ستدار به‌هێز ترین پرماناترین دیالۆژه.
ده‌رهێنان /
ده‌رهێنه‌ر به‌سوود وه‌رگرتن له چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی ده‌رهێنان وابه‌ست نه‌بوون به رێبازێكی دیاركراوی شانۆیی نمایشه‌كه سه‌ركه‌وتوو بوو له‌هه‌مان كاتدا جۆره ده‌رباز بوونێك بوو له ره‌خنه‌گرتن . ده‌رهێنه‌ر له پانتایه‌كدا شه‌ڕ و ئاشتی پیشانداین به دابه‌ش كردنی ته‌خته‌ی شانۆ و هاوسه‌نگی له نواندن و كه‌رسته‌و دیكۆر روناكی.. له‌هه‌مووی گرنگتر سینۆگرافیا هاوكاری باشی پرۆسه‌ی ده‌رهێنان بوو به‌تایبه‌تی (فیگه‌ری وێنه‌كان) ئه‌گه‌رچی زۆرێك له‌ئاماده‌بووان (فیگه‌ره‌كانیان) به‌تێكه‌ڵكردنی سینه‌ما به شانۆ دانابوو به‌ڵام ئه‌مه كارێكی سینه‌مایی نه‌بوو چه‌ند (فیگه‌ری) كامیرای فۆتۆی وێنه‌یی جێگیر بوون له‌لایه‌كی تر ده‌رهێنه‌ر زۆر زیره‌كانه له گۆرانی دیمه‌نه‌كان و لكاندی به‌یه‌كه‌وه سه‌ركه‌وتوو بوو به جۆرێك بینه‌ران زۆر له‌گه‌ڵ دیمه‌نه‌كان ئاوێته‌ی روداوی شانۆگه‌رییه‌كه ببوون به‌واتایه‌كی تر كه‌شێكی شانۆیی له‌رێگه‌ی ده‌رهێنان بۆ ئاماده‌بوان فه‌راهه‌م كردبوو.هه‌ڵبژردنی هۆڵی نمایش زۆر گرنگه ده‌هێنه‌ر ئه‌و هۆڵه‌ی هه‌ڵبژاد كه بینه‌ر زۆر له ته‌خته‌ی شانۆ نزیك بوون بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه هه‌موو هێماو ئاماژه و چرپه‌ی ئه‌كته‌ر ببینێت .
ئیكسسواراتی شانۆی له‌به‌رجه‌سته‌كردن وشێوازی دیدگای ده‌رهێنه‌ر له‌خزمه‌تی پرۆسه‌ی ده‌رهێنان به مانا‌و مه‌دللولی زۆروه به‌كارهاتبوو وه‌كو (مقست) وه سوود وه‌رگرتن له ده‌سته‌واژه‌ییه‌كی كوردی (زمانت به مه‌قست ده‌بڕم) به‌كارهێنانی مه‌قست به‌شێوازێكی هونه‌ری له‌گه‌ڵ دورستكردنی نیشانه‌ی (ئێكس) له رێگه‌ی په‌تی هه‌ڵخستنی جلوبه‌رگ و فرێدانی پۆستاڵ وه‌كو هێمایه‌ك بۆ ده‌رباز بوون له رۆحی شه‌ر ، نیشاندانی تارمایی كۆمه‌ڵی كه‌س له‌دواوه‌ی شانۆ له‌كاتی ناشتنی قوربانیه‌كی شه‌ڕ . دیمه‌نه‌كانی گرته‌ی ژیانی رۆژانه‌ی (ئافره‌ته‌كه) له‌رێگه‌ی فیگه‌ره‌كان له‌چه‌ند ساتێكی كورت سه‌ركه‌وتوو بوو، له كۆتایی شانۆگه‌رییه‌كه ئه‌و كامیراییه‌ی پیاوه‌كه بۆ شه‌ری به‌كار ده‌هێنا توانی بیگۆرێت بۆ وێنه‌ی (سیڵڤی) خۆشه‌ویستی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی.
ده‌رهێنه‌ر كه‌شێكی شانۆیی بۆ ئاماده‌بووان دورستكرد بوو به جۆرێك هۆڵی شانۆی كپ كردبوو به مانایه‌كی تر بینه‌ر خۆی له‌نێو نمایشه‌كه ده‌دۆزییه‌وه به‌راده‌ی ئه‌بڵقبوون، شانۆگه‌رییه‌كه كۆتایی هاتبوو بینه‌ر هه‌ربێ ده‌نگ بوو.
شانۆگه‌ری ماڵێك له بێده‌نگی له ده‌قی (عه‌با)ی هه‌ردوو نووسه‌ری عێراقی یوسف سائغ و فه‌لاح شاكر وه‌گیراوه له وه‌رگێڕانی رێبین ره‌سوڵ ، سینۆگرافیای (ئه‌یار سلێمان) دراماتورگ و ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند (كرمانج مسته‌فا)بوو،به‌رهه‌می تیپی رۆژ - په‌یمانگه‌ی هونه‌رجوانه‌كانی هه‌ولێره بوو له میانی چواره‌مین فیستیڤاڵی نێوه‌ده‌وڵه‌تیی شانۆی هه‌ولێر له 17/12/2017 نمایش كرا.
ن/ كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
تیڤی كۆردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.