Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 20:20

یاسای بودجه‌ی عیراق که‌وته‌بواری‌ جێبه‌جێکردنه‌وه‌

بەبێ رەزامەندیی سه‌رۆككۆماری‌ عیراق
کوردستان TV
100%

دوای‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ له‌ رۆژنامه‌ی‌ وه‌قایعدا، یاسایی بودجه‌ی عیراق بۆ ساڵی 2018 به‌فه‌رمی‌ ده‌چێته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی‌ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق، ئەمڕۆ ژمارەی‌ 4 هەزار و 484ی ڕۆژنامەی وەقایعی عێراق بڵاوکراوەتەوە و لەم ژمارەیەشدا یاسای بودجەی 2018ی عیراقی تیادا بڵاوکراوەتەوە.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ دوای‌ په‌سه‌ندكردنی یاسایی بودجه‌ی ساڵی 2018ی عیراق، فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆككۆماری‌ عیراق یاساكه‌ی‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ بۆ په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی هه‌مواركردنه‌وه‌ی.

دوای‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی‌ ئاشكرایكرد كه‌ یاساكه‌ ته‌واوی‌ قۆناغه‌كانی‌ بڕیووه‌ و كه‌س ناتوانێت ره‌تیبكاته‌وه‌.

پێشتر مەهدی عەلاق، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە وەکالەت داوای لە وەزیری داد کردبوو، یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2018 لە رۆژنامەی وەقایعی عێراق بڵاو بکاتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.