Erbil 15°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 21:22

که‌له‌پوری کورد له‌ سلێمانی رێز له‌ مامۆستا ع.ع شه‌ونم ده‌گرێت

خاوه‌نی 12 به‌رگه‌ له‌ كتێب
کوردستان TV
100%

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كه‌له‌پوری كورد له‌ سلێمانی رێز له‌ شاعیر ونووسه‌ری گه‌له‌كه‌مان مامۆستا ع.ع شه‌ونم ده‌گرێت.

‎هێمن سه‌ركه‌وت به‌رێوه‌به‌ری كه‌له‌پوری كورد له‌ لێدوانی تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤیدا گووتی: مامۆستا ع.ع شه‌ونم یه‌كێكه‌ له‌شاعیر و نوسه‌ره‌ دیاره‌كانی كورد ، ماوه‌یه‌كی زۆره‌  خه‌ریكی  خزمه‌تكردنی  ئه‌ده‌بی منداڵان و ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه‌، ئه‌م پیاوه‌ مه‌زنه‌ خاوه‌نی چه‌ندین  شاكاری گه‌وره‌یه‌، یه‌كێك  له‌و به‌رهه‌مانه‌ی  هه‌میشه‌ له‌ دڵی هه‌موواندایه‌ سروودی (جه‌ژنه‌ جه‌ژنه‌ جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌ ...به‌ تیشكی ئاگر ده‌نوسم جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌).

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌م پیاوه‌ مه‌زنه‌  ئێستا ته‌مه‌نی 80 ساڵه‌ به‌ڵام ،ئێستاش شكوور ئه‌سپی خۆی تاوده‌دات و  خاوه‌نی 12 به‌رگه‌ له‌ كتێب و داواكارم له‌ وه‌ زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی كوردستان  ئه‌ م كتابه‌ی بۆ چاپ بكه‌ن.

 به‌رێوه‌به‌ری رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی له‌ باره‌ی  ئه‌م رێز لێنانه‌ گووتی: ئه‌م مه‌راسیمه‌ی كه‌  ئه‌مرۆ بۆ مامۆستا ع. ع شه‌ونم سازدراوه‌، بۆ به‌خشینی خه‌ڵات بۆنوسه‌ر وشاعیر مامۆستا ع. ع شه‌ونم  و شاعیرێكی  گه‌وره‌ی كورده‌  خاوه‌نی سروودی زۆر ناودارو  ئێمه‌ش هه‌ وڵمانداوه‌ ڕێزی لێبگرین و خه‌ڵاته‌كه‌ به‌ناوی ئه‌و بكه‌ین، په‌یكه‌رێك كراوه‌  په‌یكه‌ره‌كه‌ بده‌ینه‌ كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندان و نوسه‌ره‌كانی شاره‌كه‌مان ، لیژنه‌ی ڤیستڤاڵی نه‌ورۆز  سه‌رپه‌رشتی  كاره‌كه‌ی كردوه‌ ده‌ست خۆشیمان لێكردون  وه‌ك به‌رێوه‌به‌راتی ڕۆشنبیری وه‌ك وه‌زارتی رۆشنبیری هاوكاریمان كردوون.

له‌ كۆتاییدا جه‌لیل محمود به‌شداربوو له‌ مه‌راسیمه‌كه‌ گووتی : به‌شداربووم له‌م مه‌راسیمه‌   وه‌ك گۆرانی ره‌سه‌نی كوردی  به‌دوو گۆرانی،  منیش وه‌ك وه‌فایه‌ك زۆربه‌خۆشحالیه‌وه‌  به‌شداریم كرد .

 كوردستان تیڤی

 

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.