میرنیشینی راس ئهلخیمه له وڵاتی ئیماراتی یه‌كگرتوو بۆ جاری چواره‌م ناوی چووه نێو كتیبی گینیسهوه .
ئه‌مجاره‌یان به هۆی دروستكردنی گه‌وره‌ترین تابلۆی رێكلام كه روبه‌ره‌كه‌ی 1000 متر دوجایه و نزیكه‌ی 1563 كۆمپانیا تێدا به‌شداربوون ، ئه‌م تابلۆیه له ئه‌نجامی هه‌ماهانگی و به‌شداریكردنی كۆمپانیا و ده‌زگاكانی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه دروستكراوه .
شایانی باسه ئه‌م ناوبانگ و ناودارییه له هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌یانه‌وه دێت بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان له هه‌موو بواره‌كان به‌گشتی و بواری ئابوری به‌تایبه‌ت به‌ره‌وپێش بچێت .
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.