ئه‌كته‌ری ناودار ئارنۆڵد شوارزنگر نه‌شته‌رگه‌ری دڵ به رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی سنگی بۆ ئه‌نجام درا، ئێستا ره‌وشی ته‌ندروستی جێگیره.
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئارنۆڵد رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه به‌مه‌به‌ستی گۆڕینی راگری پوچانهوهی ده‌مار كه له ساڵی ١٩٩٧ه‌وه له ناو ده‌ماره‌كانی دڵیدا جێگیر كراوه ئه‌نجام دراوه و سه‌ركه‌وتوو بووه ،ئێستا ره‌وشی ته‌ندروستی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی هولیود كه ته‌مه‌ن ٧٠ ساڵه جێگیره.
ئارنۆڵد له ته‌مه‌نی ١٥ ساڵیدا ده‌ستی كردووه به یاری له‌شجوانی، دوای ئه‌وه‌ی له ته‌مه‌نی ٢٠ ساڵی خه‌ڵاتی مسته‌ر یونیڤهرس بۆ ئهماتۆرانی ئه‌و بواره پێ ده‌درێ، ده‌بێته گه‌نجترین كه‌س كه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به‌ده‌ست بهێنێ. هه‌روه‌ها حه‌وت جار خه‌ڵاتی مسته‌ر ئۆلیمپای له بواری پڕۆفیشناڵی له‌شجوانیدا پێبه‌خشراوه.
شایانی باسه ئارنۆڵد، تاكو ئێستا له نزیكه‌ی ٥٠ فیلم‌دا رۆڵی گێڕاوه،یه‌كێكه له كۆچبه‌ره هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مریكا و ماوه‌ی دوو خولیش ٢٠٠٣-٢٠١١ سه‌رۆكی هه‌رێمی ویلایه‌تی كالیفۆڕنیا بووه.
سه‌رچاوه / ئاژانسه‌كان
كوردستان تیڤی /كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.