Erbil 9°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 19:24

تورکیا لێدوانى ماکرۆن بۆ جێگیرکردنى هێزى فه‌ره‌نسا له‌ منبج ره‌ت ده‌کاته‌وە

توركیا: رێگه‌ ناده‌ین فه‌ره‌نسا هاوكاریى یه‌په‌گه‌ بكات
کوردستان TV
100%


ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركیا بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ به‌كر بۆزداغ گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا رایگه‌یاندووه‌" ئه‌وانه‌ی له‌جێی دۆستایه‌تیی توركیا، دۆستایه‌تیی رێكخراوی تیرۆریستی هه‌ڵده‌بژێرن، ئه‌وانه‌ی له‌جێی هه‌ماهه‌نگی و هاوخه‌میی توركیا، هه‌ماهه‌نگی و هاوخه‌میی رێكخراوی تیرۆریستی ده‌كه‌ن، له‌ كۆتاییدا دۆسته‌كانیان له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كاندا پێكه‌وه‌ له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

بۆزداغ ئه‌وه‌شى گوتووه‌: "ئەگەر بێت و لەسەر مێزێک دانوستان و هاوکاری ئەو رێکخراوانە بکەن، کە تورکیایان کردووەتە ئامانج، ئەوە چاوەڕوانی ئەوە بن کە تورکیا مامەڵەی هاوشێوەیان لەگەڵدا بکات. هیوادارین فەرەنسا بەبێ رەچاوکردنی ئەم راستییە هەنگاو نەنێت".

ئه‌م لێدوانه‌ى گوته‌بێژى حكومه‌تى توركیا دواى ئه‌وه‌ دێت، كه‌ سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى توركیاش ره‌تی كرده‌وه‌ رازى بێت سوپاى فه‌ره‌نسا روو بكاته‌ منبج، كه‌ توركیا داواى چۆڵكردنى له‌ یه‌په‌گه‌ ده‌كات.

هاوکات ئیبراهیم كالن، گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى توركیا، لەمبارەوە رایگه‌یاند، "ئه‌نقه‌ره‌ لێدوانى ماكرۆن بۆ جێگیركردنى هێزى فه‌ره‌نسى له‌ منبج ره‌تده‌كاته‌وه"‌.

هه‌ڵوێستى حكومه‌تى فه‌ره‌نسا، بۆ پشتیوانیكردنى هه‌سه‌ده‌ له‌ منبج، توركیاى نیگه‌ران كردووه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژى حكوومه‌تى توركیا رایانگه‌یاندووە، رێگه‌ ناده‌ین فه‌ره‌نسا هاوكاریى یه‌په‌گه‌ بكات.


 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.