Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 18:41

واده‌ى ده‌ستپێکردنى بانگەشەی هەڵبژاردنەکان دواخرا

بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 12ی ئایار ئەنجام بدرێت
کوردستان TV
100%


ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق بۆ چوار ڕۆژ دواخرا.

گوتەبێژ بەناوی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند كە دەست پێكردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان لە عێراق بۆ 14ی نیسان هاتە دواخستن.

كەریم تەمیمی، رایگەیاند كە وادەی دەست پێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان كە بڕیار بوو لە 10ی نیسان دەست پێ بكات، بۆ 14 نیسان دوا خراوە.

گوتی: هۆکاری دواخستنەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو ماوەیە زۆرەو دەنگدەر بێزاردەبێت و لەو ماوەیەشدا لە عێراق چەند مەراسیمێکی ئاینی بەڕێوە دەچێت، بۆ ئەوەی بەریەککەوتن ڕوونەدات لەنێوان کاندیدی لایەنەکان.

پێشتر کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاندبوو بانگەشەی هەڵبژاردنەکان لە 10ی نیسانەوە دەستپێدەکات تا ڕۆژی 10ی ئایار بەردەوام دەبێت.

بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 12ی ئایاری داهاتوو لە سەرانسەری عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە ئەنجام بدرێت و بۆ ئەو مەبەستەیش حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتی لەسەر وادەی بەڕێوەچوونی كردەوە و كۆمسیۆنیش ئامادەیی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەكە لەو وادەیە دەربڕی.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.