Erbil 6°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 09:47

به‌ هه‌زاران خانوو موڵکى کوردى که‌رکوک ده‌ڕوخێندرێت

ئه‌م بڕیاره‌ به‌پله‌ی‌ یه‌كه‌م دژی‌ كورده‌كانه‌
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2018/3/27 راكان جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت به‌ نووسراوی‌ ژماره‌ 2759 بڕیاری‌ پێكهێنانی‌ هێزێكی‌ له‌ شاره‌كه‌دا دا.

به‌گوێره‌ی‌ نووسراوه‌كه‌ هێزه‌كه‌ پێكدێت له‌ دژه‌تیرۆری عیراق، پۆلیسی فیدراڵی، به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا، پۆلیسی ناوخۆیی ‌و حه‌شدی شه‌عبی.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ كه‌ هێزه‌كه‌ له‌ رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌وه‌ ده‌ست به‌كارده‌بن بۆ لابردنی‌ زیاده‌ڕۆییه‌كان له‌سه‌ر مۆڵكی بازرگانی ‌و گشتی له‌ ته‌واوی‌ پارێزگاكه‌دا.

ده‌ركردنى ئه‌م بڕیاره‌ دواى ئه‌وه‌ هات له‌ مه‌راسیمى كردنه‌وه‌ى ئاگرى نه‌ورۆز له‌ كه‌ركووك، به‌رپرسێكى یه‌كێتى ، له‌ باره‌ى رووخاندنى شوێنه‌ زیاده‌ڕۆییه‌كان وتبووى: پارێزگار شه‌كرى شكاند.

له‌ 2003ه‌وه‌ كه‌ركووك رزگار كراوه‌ و له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئیداره‌ى كوردیدا بووه‌ و پارێزگارى شاره‌كه‌ كورد بووه‌، به‌ڵام تا ئێستا زۆربه‌ى گه‌ڕه‌كه‌ كوردییه‌كان و ماڵ و حاڵى ئه‌و ئاوارانه‌ى دواى 2003 گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ زێدى خۆیان بۆ كه‌ركووك، تاپۆیان نییه‌ و به‌ ره‌سمى له‌ لایه‌ن ئیداره‌ى كوردیى شاره‌كه‌وه‌ نه‌ناسێنراون.

ئه‌م بڕیاره‌ی‌ پارێزگاری‌ كه‌ركووك به‌ وه‌كاله‌ت به‌پله‌ی‌ یه‌كه‌م دژی‌ كورده‌كانی‌ شاره‌كه‌یه‌ كه‌ له‌دوای‌ رووخانی‌ رژێمی‌ به‌عس گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ شاره‌كه‌ و به‌هۆی‌ نه‌بوونی‌ توانای‌ داراییه‌وه‌ خۆیان خانوویان دروست كردووه‌.

kirkuk

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.