ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه رێكه‌وتی 27/3/2018 شاعیری لیریك " ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د " له ژێر ناوی " نه‌سیمی ئه‌وین " دوایین به‌رهه‌می خۆی كه بریتییه له ئه‌لبوومێكی شیعری بڵاوكرده‌وه .
ئه‌م شاعیره ئاشكرایده‌كات " نه‌سیمی ئه‌وین " چه‌ند شیعرێكی نوێ و به‌شێك له شیعره‌كانی دیوانی ته‌مه‌ن له خۆده‌گرێت و دكتۆر " ته‌ها ره‌سول " سپۆنسه‌ری ئه‌م ئه‌لبوومه‌ی كردووه و " توانا "ش ده‌نگی بۆ تۆمار كردووه .
ناوبراو وتیشی هه‌ر یه‌ك له "ئاكام عه‌لی " و " سیروان قادر" هه‌ستاون به ئه‌نجامدانی كاره‌كانی میكس و دیزایین بۆ ئه‌لبوومه شیعرییه‌كه و كاروان عومه‌ریش سه‌رپه‌رشتی هه‌موو كاره‌كانی بۆ كردووه .
جێی باسه ، ئه‌م سیدییه له مه‌راسیمێكی ئه‌ده‌بیدا بڵاوده‌كرێته‌وه و كۆی داهاته‌كه‌شی بۆ نه‌خۆشانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ده‌بێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.