Erbil 9°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 17:45

سه‌رچاوه‌یه‌ک: عامرى هه‌زاران چه‌کى حکوومه‌تى بۆ کڕینی ده‌نگ دابه‌ش کرد

عامری، یه‌كێكه‌ له‌سه‌ركرده‌ نزیكه‌كانى ئێران
کوردستان TV
100%


هادى عامری، ئه‌میندارى رێكخراوى به‌در و سه‌ركرده‌ له‌ میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى، 5 هه‌زار و 600 پارچه‌ چه‌كى به‌سه‌ر دانیشتووانى پارێزگاكانى سه‌ڵاحه‌دین و دیاله‌ بۆ "كڕینی ده‌نگ " دابه‌ش كردووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 25/ 3/ 2018 ڕای گه‌یاند، هادى عامری، ئه‌میندارى رێكخراوى به‌در و سه‌ركرده‌ له‌ میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى، 5 هه‌زار و 600 پارچه‌ چه‌كى به‌سه‌ر دانیشتووانى پارێزگاكانى سه‌ڵاحه‌دین و دیاله‌ بۆ "كڕینی ده‌نگ " دابه‌ش كردووه‌.


سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانى بۆ میدیا عێراقییه‌كان، ڕای گه‌یاندووه‌، ئه‌و 5 هه‌زار و 600 پارچه‌ چه‌كه‌ى هادى عامری دابه‌شی كردوون، چه‌كى وه‌زاره‌تى ناوخۆن.

وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، له‌ پشكى ڕێكخراوى به‌دره‌، كه‌ عامری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و وه‌زاره‌ته‌كه‌ش له‌لایه‌ن قاسم ئه‌عره‌جی، به‌ڕێوه‌ ده‌برێت. به‌پێی گوته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌، عامرى به‌و كاره‌ى، ئه‌عره‌جی تووشى شه‌رمه‌زاریی كردووه‌.

عامری، یه‌كێكه‌ له‌سه‌ركرده‌ نزیكه‌كانى ئێران و له‌ خیانه‌ته‌كه‌ى 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017، ڕۆڵى باڵاى له‌ داگیركردنى كه‌ركووك و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ باڵێكى یه‌كێتی بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانیان له‌ ناوچه‌كه‌.

سه‌رچاوه‌: گوڵان

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.