ئه‌مرۆ 19 ساڵ و چه‌ند رۆژێك به‌سه‌ر كۆچی دوایی گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌ر و میوزیكژه‌ن و ئه‌كته‌ری لێهاتووی كورد " قادر دیلان " تێپه‌ڕده‌بێت ، كه له 18 ی ئاداری ساڵی 1999 له براغی پایته‌ختی جیكۆسلۆڤاكیا به هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه دڵه گه‌وره‌كه‌ی له لێدان ده‌كه‌وێت .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده ناوی ته‌واوی " قادری كوری مه‌لا ئه‌حمه‌دی دیلان " ه و له ساڵی 1928 له شاری سلێمانی له دایك بووه و له ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا ژماره‌یه‌ك به‌هره‌ی هونه‌ری وه‌كو " گۆرانیبێژی ، ئاوازدانان ، مۆسیقا ژه‌نین ، كاری نواندن و شانۆی تێدا به‌دیكراوه و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له گۆرانی به جۆش و خرۆشی وه‌كو " فریشته و جوانی بێ‌ناو " و چه‌ندین گۆرانی دیكه‌یه .
قادر شاره‌زاییه‌كی باشی هه‌بووه له ژه‌نینی چه‌ند ئامیرێكی میوزیكی وه‌كو " عود ، كه‌مانچه ، شمشاڵ ، ساكسیفۆن و كلارنێت " به‌ڵام له هه‌مویان زیاتر ئامێری كلارنێتی ژه‌نیوه و ته‌نیا ئه‌م ئامێره‌ی لا زۆر خۆشه‌ویست بووه .
هونه‌رمه‌ند " قادر دیلان " له ساڵی 1948 تیپی مۆسیقای دیلانی دامه‌زراندووه دواتر وه‌ك رێزێك بۆ شاعیری گه‌وره‌ی كورد " مه‌وله‌وی " ناوی تیپه‌كه‌ی گۆریوه بۆ تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی و هه‌ر له‌م ساڵه‌شدا ئاوازی بۆ سروودی نه‌ورۆز داناوه .
جێی باسه ، ئه‌م هونه‌رمه‌نده بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ له براغی پایته‌ختی ئه‌و كاتی جیكۆسلۆڤاكیا به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی وانه‌ی میوزیكی خوێندووه و یه‌كه‌م كه‌سیش بووه له به‌كارهێنانی ئامێری رۆژئاوایی له گۆرانی كوردیدا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.