به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی شانۆ ، به‌شی شانۆ له زانكۆی دهۆك به هاوكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شانۆی دهۆك ، له سه‌نته‌ری پارێزگای دهۆك ، شانۆگه‌ری بارانی ره‌نگه‌كان نمایشده‌كات .
ده‌رهێنه‌ری ئه‌م شانۆگه‌رییه " مه‌سعود عارف " ئاشكرایده‌كات ژماره‌یه‌ك له قوتابیانی به‌شی دراما له زانكۆی دهۆك به‌شداری له‌م شانۆگه‌رییه ده‌كه‌ن كه له ئێستادا هه‌موو كاره‌كان و ئاماده‌كارییه‌كانی ته‌واو بووه و له رۆژی جیهانی شانۆ له رێكه‌وتی 27 ی ئه‌م مانگه له هۆڵی " محه‌مد عارف جزیری " دێته پێشكه‌شكردن .
ناوبراو وتیشی ئه‌م شانۆگه‌رییه سێ بابه‌ت له خۆ ده‌گریت ، به‌شی یه‌كه‌می بریتییه له گۆرانیگوتن ، به‌شی دووه‌میش باس له نه‌هامه‌تییه‌كانی ژن و منداڵان ده‌كات له دوای كۆتایی هاتنی شهر، به‌شی سێیه‌می شانۆگه‌رییه‌كه‌ش باس له چیرۆكه جیهانییه‌كان ده‌كات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.