بنكه‌ی ئه‌نجه‌رلیك له توركیا چۆڵ ده‌كرێت و بنكه‌ی سه‌ربازی عوده‌ید له قه‌ته‌ڕ، ده‌گوازرێته‌وه سعوودیه و فراوانتریش ده‌كرێت، ئه‌و كاری ئه‌مریكاش په‌یامێكی روونه بۆ ئێران، كه ئیداره‌ی تره‌مپ پاڵپشتی شای سعوودیه ده‌كات.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی دێبكای تایبه‌ت به بواری سه‌ربازی ، بنكه‌ی ئه‌نجه‌رلیك له توركیا چۆڵ ده‌كرێت و بنكه‌ی سه‌ربازی عوده‌ید له قه‌ته‌ڕ، ده‌گوازرێته‌وه سعوودیه و فراوانتریش ده‌كرێت.
به گوێره‌ی هه‌واڵی وێبسایته‌كه رێككه‌وتنی دامه‌زراندنی بنكه سه‌ربازییه‌كه، له رۆژی سێشه‌ممه 20ی مارس، ئاداری رابردوو، له نێوان دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه مۆركراوه.
گواستنه‌وه‌ی ئه‌و دوو بنكه سه‌ربازییه له‌كاتێكدایه، جه‌نگی داعش كه‌متربووه‌ته‌وه و چیدیكه بنكه‌ی ئاسمانی سه‌ربازی ئه‌نجه‌رلیك پێویست نییه و له جیاتی ئه‌و بنكه‌یه‌ش، پێده‌چێت ئه‌مه‌ریكا بنكه‌ی ئاسمانی سه‌ربازی ئهندراڤێدای یۆنان به‌كاربهێنێت.
وێبسایته‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته روو كه ئه‌و كاره‌ی ئه‌مریكا په‌یامێكی روونه بۆ ئێران، كه ئیداره‌ی تره‌مپ پاڵپشتی شای سعوودیه ده‌كات.
سه‌رچاوه: كوردستان 24
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.