Erbil 20°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 12:06

ئیسحاق جیهانگیری : که‌سانی وه‌ک تره‌مپ ناتوانن هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئێران بکه‌ن

له‌م مانگه‌دا روون ده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران رایده‌گه‌ێنێ، كه‌سانی وه‌ك تره‌مپ ناتوانن هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئێران بكه‌ن، یان رێگا له‌ پێشكه‌وتنه‌كه‌یان بگرن.

ئیسحاق جیهانگیری، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند: له‌وانه‌یه‌ تره‌مپ بتوانێ هه‌ندێك چالاكی گه‌شه‌پێدان رابگرێ، دوای ئه‌وه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی باش به‌رێوه‌چووه‌، به‌ڵام ئێران توانیویه‌تی له‌ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌یه‌كی رابردوودا مه‌ترسییه‌كان و بارقورسییه‌كان تێپه‌ڕێنێ.

هه‌روه‌ها گوتی: گه‌لی ئێران له‌ هه‌ڕه‌شه‌كان ناترسێ، ئه‌گه‌ر وابووایه‌ نه‌ده‌گه‌یشتینه‌ رۆژی ئه‌مڕۆمان.

جیهانگیری گوتیشی: له‌م مانگه‌دا روون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ده‌كرێ متمانه‌ به‌ ئه‌مریكا بكرێت یان نا، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی په‌شیمان بوویه‌وه‌، ئه‌مه‌ نامه‌یه‌كه‌ بۆ هه‌موو جیهان كه‌ ناكرێ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا بكرێت.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌: ئاژانسی ئێرنا

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.