Erbil 25°C ھەینی 20 ئەیلوول 05:39

که‌رکوک .. به‌رێوه‌به‌رێکی دیکه‌ی کورد له‌سه‌ر کاره‌که‌ی لادرا

پۆسته‌كه‌ی درایه‌ عه‌ره‌بێكی جبووری 
کوردستان TV
#7
100%

به‌رێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی كه‌ركوك كه‌ كورده‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌و عه‌قید محه‌مه‌د ساڵح جبووری له‌ شوێنی ئه‌و ده‌ست به‌كاربوو.

 سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند:عه‌مید میقداد ساڵح ئه‌حمه‌د ، به‌رێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی كه‌ركوك كه‌ كورده‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌و ئه‌مرۆ 25-3- 2018 عه‌قید محه‌مه‌د ساڵح جبووری له‌ شوێنی به‌رێوه‌به‌ره‌ كورده‌كه‌ ده‌ست به‌كاربوو.

له‌ ١٣ی ئه‌م مانگه‌دا عه‌مید عه‌لی كه‌مال عه‌بدولڕه‌زاق وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی پۆلیسی كه‌ركوك دیاریكرا و خه‌تاب عومه‌ر له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌.

له‌ 22-3-2018 عه‌مید عه‌لی كه‌مال عه‌بدولڕه‌زاق وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركوك له‌ جێی خه‌تاب عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوو، ده‌ستبه‌كاربوو.

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.