Erbil 33°C سێشەممە 24 ئەیلوول 14:22

میسى له‌ ریال مه‌درید مه‌شق ده‌کات و سێشه‌ممه‌ به‌رامبه‌ر ئیسپانیا یاری ده‌کات

ڕاهێنه‌رى ئه‌رژه‌نتین خۆرخى ڕایگه‌یاندووه‌، میسى بۆ یاری ڕۆژى سێشه‌ممه‌ به‌رامبه‌ر ئیسپانیا ئاماده‌یه‌
کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ لیۆنێل میسى ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانی به‌شدارى مه‌شق و ڕاهێنانه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانى كرد له‌مه‌درید ڵه‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین ، كه‌بڕیاره‌ رۆژى سێشه‌ممه‌ تانگۆ ڕووبه‌رووى ئیسپانیا ببێته‌وه‌ له‌یاریه‌كى دۆستانه‌دا . 

رۆژنامه‌ى دیپۆرتیڤۆ لاكه‌رۆنیا بڵاوى كردوه‌ته‌وه‌، ڕاهێنه‌رى ئه‌رژه‌نتین خۆرخى ڕایگه‌یاندووه‌ ، میسى بۆ یاری ڕۆژى سێشه‌ممه‌ به‌رامبه‌ر ئیسپانیا ئاماده‌یه‌  پاش ئه‌وه‌ى له‌یارى ڕابردوو له‌به‌رامبه‌ر ئیتاڵیا ئه‌ستێره‌ ئه‌رژه‌نتینیه‌كه‌ به‌هۆى بوونى ئازار له‌به‌سته‌ره‌كانى ئه‌ژنۆى به‌شدارى یاریه‌كه‌ى نه‌كرد 

ئه‌نجامدانى یارى دۆستانه‌ى نێوان هه‌ڵبژارده‌كان  به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كارییانه‌ بۆ یارییه‌كانى جامى جیهانى ڕووسیا كه‌له‌مانگى شه‌شى ئه‌م ساڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت
شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.