Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 06:55

په‌ڕله‌مانتارێکى کۆمه‌ڵی ئیسلامی پێشڕه‌وی گردبوونه‌وه‌ی مامۆستایان ده‌کات

مامۆستایه‌ك: ده‌یانه‌وێ له‌رێگای گردبوونه‌وه‌ی مامۆستایانه‌وه‌ ده‌سكه‌وتی حیزبی به‌ده‌ست بێنن
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌مڕۆ ژه‌ماریه‌ك مامۆستا سه‌باره‌ت به‌ سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ گردبوونه‌وه‌و داوای مافه‌كانی خۆیان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرا به‌شێك له‌ كادیرو ئه‌ندامانی حیزب و لایه‌نه‌ به‌ناو ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی كوردستان وه‌ك گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و نه‌وه‌ی نوێ خزێندرابوونه‌ نێو خۆپیشاندانی مامۆستایانه‌وه‌.

هه‌ر له‌ نێو خۆپیشاندانی مامۆستایانه‌وه‌، سه‌لیم شووشكه‌یی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ هانی مامۆستایانی ده‌داو پێشڕه‌وه‌ی گردبوونه‌وه‌كه‌ی ده‌كرد، له‌ هه‌مانكاتیشدا وتار بێژی مزگه‌وتی ئیبراهیم گه‌ردی له‌ شاری هه‌ولێر كه‌ سه‌ر به‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانه‌، گوتاری بۆ مامۆستایان ده‌دا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ مامۆستایه‌كی نێو خۆپیشاندانه‌كه‌ گووتی: ئه‌و حیزبانه‌ جارێكی دیكه‌ خۆیان تێكه‌ڵی نێو خۆپیشاندانه‌كانی مامۆستایان كردو به‌و ره‌فتاره‌یان مافی مامۆستایانیان به‌فیڕۆدا و ده‌یانه‌وێ له‌رێگای گردبوونه‌وه‌ی مامۆستایانه‌وه‌ ده‌سكه‌وتی حیزبی به‌ده‌ست بێنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.