Erbil 18°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:30

ڕۆناڵدۆ به‌دوو خوله‌ک شکستى به‌میسریه‌کان هێنا

به‌ر له‌به‌رێوه‌چوونى ئه‌م یاریه‌ ڕاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى میسر ڕایگه‌یاندبوو پلانى ڕاگرتنى ڕۆنالدۆمان هه‌یه‌ له‌و یاریه‌
کوردستان TV
100%


له‌یاریه‌كى دۆستانه‌ى نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى میسر و پورتوگال كه‌له‌وڵاتى سویسرا به‌ڕێوه‌چوو، به‌ئامانجى ئاماده‌كاری هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كه‌ بۆ یاریه‌كانى جامى جیهانى .
به‌ر له‌به‌رێوه‌چوونى ئه‌م یاریه‌ ڕاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى میسر ڕایگه‌یاندبوو پلانى ڕاگرتنى ڕۆنالدۆمان هه‌یه‌ له‌و یاریه‌ ، كه‌نه‌توانێ كارو كردارى هه‌بێت له‌یاریه‌كه‌ كه‌تێیدا پورتوگال سه‌ركه‌وتوبێت وێڕاى به‌هێزى هه‌ڵبژارده‌كه‌ ، ڕۆناڵدۆ له‌و یاریه‌ ڕێگرییه‌كانى راهێنه‌ر و میسرییه‌كانى به‌لاوه‌ نا كاتێك توانى له‌خوله‌كه‌كانى كۆتا یارییه‌كه‌ ڕێگر بوو له‌به‌رده‌م شكست هێنانى پورتوگال، بۆیه‌ له‌خوله‌كه‌كانى 92 ، 94 دوو گۆلى تۆمار كرد تێیدا باڵاده‌ستى خۆی نیشاندایه‌وه‌ كه‌ڕزگاركه‌ره‌ بۆ وڵاته‌كه‌ي له‌دۆستانه‌ و یاریه‌ فه‌رمیه‌كان
هه‌ڵبژارده‌ى میسر له‌ڕێگاى ئه‌ستێره‌ى هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌كه‌یان محه‌مه‌د سه‌لاح گۆلێكیان تۆمار كرد له‌خوله‌كى 56 .ئه‌و گۆله‌ سودى به‌ میسرییه‌كان نه‌گه‌یاند به‌هۆى دوو گۆله‌كه‌ى ڕۆناڵدۆ كۆتایى به‌یاریه‌كه‌ هات به‌ئه‌نجامى دووگۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك

شوان عه‌زیز


 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.