وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا رۆژی هه‌ینی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه ئابڵۆقه‌ی خستووه‌ته سه‌ر 10 هاوڵاتیی و دامه‌زراوه‌یه‌كی ئێرانی كه سه‌ر به سوپای پاسدارانن، ئه‌ویش به تاوانی هێرشی سایبه‌ری و هاككردنی داتابه‌یسی دامه‌زراوه هه‌ستیاره‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانیی.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه ئه‌وان به‌گوێره‌ی یاسایه‌كی ناو ده‌ستووری ئه‌مریكا ئابڵۆقه‌یان خستووه‌ته سه‌ر 10 هاوڵاتیی و دامه‌زه‌راوه ئێرانییه‌كه، چونكه به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه ئه‌وان تاوانبارن به كرده‌وه‌ی دوژمنكارانه له رێگه‌ی كرده‌وه‌ی نایاسایی.
جێگری وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له هێرشه به‌رده‌وامه سایبهرییهكانی ئێران له دژی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی وتیشی: ئه‌وان له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه ئاڕاسته‌یان پێدراوه.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چیتر ناتوانێ خۆڕاگریی بكات له به‌رامبه‌ر دزه‌كردنه ناو داتابه‌یسی سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه و زانكۆكان و دزینی زانیارییه‌كانی ئه‌وان.
" مێندلكر " ئه‌وه‌شی وت كه وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا به شێوه سیستماتیك له ده‌سه‌ڵاتی ئابڵۆقه‌دان كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت تا كرده‌وه سایبه‌رییه نایاسیاییهكانی ئێران ئاشكرا بكات و ئه‌م وڵاته ناچار به وه‌ڵامدانه‌وه بكات.
پێش چه‌ند رۆژ دۆناڵد ترامپیش له په‌یامی پیرۆزبایی نه‌ورۆزدا بۆ هاوڵاتییانی ئێران ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردبوو كه ئابڵۆقه‌ی نوێ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا به‌ڕێگه‌وه‌یه له دژی سوپای پاسداران و دامه‌زراوه حكومییه‌كانی ئێران.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.