له ژێر ناوی " یه‌كه‌مین دیداری كاریكاتێری كورد " گرووپی 7 ره‌نگه به هاوكاری له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی دیكه دیداری كاریكاتێری كورد ساز ده‌كات .
بریاره له 1/ 4 ی ئه‌مساڵدا له سه‌ر ئاستی كوردستان گرووپی 7 ره‌نگه دیداری كاریكاتێری كورد ئه‌نجامبدات كه تیایدا جگه له كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی كاریكاتێری ، پاناڵی تایبه‌ت به هونه‌ری كاریكاتێر سازده‌كرێت ، له هه‌مان كاتیش‌دا كتێبی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی له پانێله‌كه‌دا باسده‌كرێت چاپده‌كرێت .
جێی ئاماژه‌یه له ساڵانی رابردوو ئه‌م گرووپه چه‌ند پێشانگایه‌كی تایبه‌تی به هونه‌ری كاریكاتێر كرده‌وه كه ژماره‌یه‌كی زۆر له هونه‌رمه‌ندان له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان تیایدا به‌شدار بوون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.