Erbil 15°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 16:42

بۆجارى دووه‌م پاڵاوگه‌ى نه‌وتی خه‌بات ده‌سوتێت

ده‌كه‌وێته‌ رۆژئاواى شارى هه‌ولێر
کوردستان TV
100%

بۆ جارى دووه‌م عه‌مبارێكى داكردنى نه‌وت له‌ نێو پاڵاوگه‌ى قه‌زاى خه‌باتى سه‌ربه‌ پارێزگاى هه‌ولێر ده‌سوتێت

په‌یامنێرى كوردستان تیڤى له‌ شارۆچكه‌ى خه‌بات پێى راگه‌یاندین پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مرۆ هه‌ینى له‌ نێو پاڵاوگه‌ى نه‌وتى هه‌ولێر كۆگایه‌كى داكردنى نه‌وت گڕى تێبه‌رده‌بێت و به‌و هۆیه‌وه‌ش نزیكه‌ى چوار ملیۆن لیترى تێدا ده‌سوتێت تیمه‌كانى ئاگركوژێنه‌وه‌ش خه‌ریكى كوژانه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ن

په‌منێرى كوردستان تیڤى راشى گه‌یاند: هه‌رچه‌نده‌ پۆلیسى پاڵاوگه‌كه‌ رێگه‌یان نه‌داین له‌ نزیكه‌وه‌ روماڵى سوتانه‌كه‌ بكه‌ین به‌ڵام به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ستمان كه‌وتووه‌ هیچ زیانێكى گیانى لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه‌

پاڵاوگه‌ى خه‌بات به‌ یه‌كێك له‌ پاڵاوگه‌ كانى هه‌رێمى كوردستان داده‌ندرێت و رۆژانه‌ بڕێكى زۆر له‌ جۆره‌كانى سوته‌مه‌نى ده‌پاولێت به‌ر له‌ هه‌فته‌یه‌ك به‌ هه‌مان شێوه‌  له‌ یه‌كه‌یه‌كى دیكه‌ كۆگایه‌ك سوتا به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ زیانێكى زۆرى لێكه‌وته‌وه‌ 

قه‌زاى خه‌بات سه‌ربه‌ پارێزگاى هه‌ولێره‌و به‌ دورى نزیكه‌ى 40 كم ده‌كه‌وێته‌ رۆژئاواى شارى هه‌ولێر و زێى گه‌وره‌ یاخود بادینانى تێدا تێپه‌ڕده‌بێت و ماوه‌ى 4 ساله‌ ئه‌و پاڵاوگه‌ى تێدا مه‌زراوه‌  

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.