وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی توركیادا هاوڵاتیان ناچار ده‌كرێت عه‌فرین جێبێڵن و زۆر نیگه‌رانین له‌و راپۆرتانه‌ی باس له بارودۆخی ئه‌و شاره ده‌كه‌ن.
ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ى ئه‌مریكا، به یه‌كه‌م هه‌ڵوێستى له‌و چه‌شنه‌ى ئه‌مریكا هه‌ژمار ده‌كرێت، سه‌باره‌ت به داگیركرانى شارى عه‌فرین له لایه‌ن سوپاى توركیا و میلیشیا ئیسلامییه هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكادا، كه له سایتى وه‌زاره‌ته‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: بەپێی راپۆرتەکان لە 48 کاتژمێری رابردوودا زۆرینەی خەڵکی عەفرین کە کوردن لە ژێر هەڕەشەی هێزەکانی تورکیان و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا شارەکەیان بەجێهێشتووه و ئه‌مه‌ش دۆخی مرۆییانه‌ى شارەكەی خراپتر كردووە.
هه‌روه‌ها هاتووه: لە كاتێكدا ئاژانسه‌كانى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، هەر بە خۆیان نیگەرانن بە تایبەتیش کە باس لە ئاوارەبوونی سەدان هه‌زار کەس دەکەن، کە پێویستیان بە پێداویستی مرۆیى هه‌یه.
ئه‌وه‌ش هاتووه، كه واشنتن زۆر نیگەرانه لە باره‌ى ئه‌و راپۆرتانه‌ى كه باس له تاڵانى ده‌كه‌ن له ناو شارى عه‌فرین.
رایشیگه‌یاندووه، ئه‌مریكا "نیگەرانى قوڵى خۆى به بەرپرسانی تورکیا راگەیاندووه.
له به‌شێكى دیكه‌ى به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: داوا لە هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له باكوورى رۆژئاواى سووریا ده‌كات، له‌وانه (تورکیا و سووریا و روسیا)، کە رێگە بە رێکخراوە خێراخوازەکان بدەن ئاسانکاریان بۆ بكه‌ن، بۆ گەیاندنی هاوکاری بۆ ئه‌وانه‌ى له ماڵ و حاڵى خۆیان ئاواره بوون و هه‌روه‌ها رێگە خۆش بکه‌ن بۆ ئەوانەی دەیانەوێ بگەڕێنەوە عه‌فرین".
له به‌شێكى دیكه‌ى به‌یاننامه‌كه‌یدا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ده‌ڵێت: ئەمریکا پابەندە بە جێبەجێبوونی بڕیارنامەی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ژماره (2401) کە داوای دەست بەجێ راگرتنی شەڕ دەکات لە سووریا بۆ ماوەی 30 رۆژ.
ئه‌وه‌ش هاتووه، كه ئەمریکا لە ناوچەی باکووری رۆژئاوای سووریا هیچ جموجوڵ و ئاماده‌بوونێکی نییە، کە عەفرینیش دەگرێتەوە، ئێمە پابەندین بە هاوپەیمانێتی لەگەڵ تورکیا، کە هاوپەیمانمانه لە ناتۆ، هه‌روه‌ها ئێمە پابه‌ندین به شهرعیبوونى نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كانى توركیا، هه‌روه‌ها پابەندین بە هاوپەیمانێتی لە شەڕى دژی داعش و هێزەکانی سووریا دیموکرات، کە هاوبەشی ئێمەن لە رۆژهەڵاتی سووریا، توندوتیژییه‌كان لە رۆژئاوای سووریا لە دوو مانگی رابردوودا لەوانەش لە ناو عەفرین شەڕی دژی داعشی بە لاڕێدا بردووه و دەرفەتێکی بۆ داعش دروستکردووە کە خۆی له هه‌ندێك ناوچه رێکبخاتەوە.
له كۆتایشدا، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا داوایكردووه، هەموو لایەنەکان خەمی یەکەمیان ئەو هەڕەشە گەورەیە بێت، کە داعش درووستى كردووه.
به گوێره‌ى راپۆرته میدیاییه‌كان، شه‌پۆلێكى تاڵانكردن و وێرانكارى شاره‌كه‌ى گرتووهتهووه و هه‌زاران هاووڵاتى ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
دوای نزیكه‌ی 60 رۆژ بۆردوومان و هێرشكردن، رۆژی یه‌كشه‌ممه 2018/3/18 هێزه‌كانی سوپای توركیا و چه‌كدارانی میلیشیای سوپای سوریای ئازاد توانییان بچنه ناوه‌ندی شاری عه‌فرین و داگیری بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.