Erbil 17°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 09:05

ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد هه‌ڕه‌شه‌ی ئاشکراکردنی نهێنییه‌کانی حکومه‌تی خۆی و سوپای قودس ده‌کات

ئاماده‌یه‌ په‌یوه‌ندییه‌ كارییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ سوپای قودس به‌ باشیی ئاشكرا بكات
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد هه‌ڕه‌شه‌ی ئاشكراكردنی نهێنییه‌كانی حكومه‌تی خۆی و سوپای قودس ده‌كات
کوردستان TV
100%

مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئێران له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی سه‌ر به‌ سوپای پاسداران بۆ جارێكی دیكه‌ داوای روونكردنه‌وه‌ی له‌و كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێدانی چه‌ندین ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن ئه‌م ئۆرگانه‌ سه‌ربازییه‌وه‌ به‌ حه‌مید به‌قایی، هه‌روه‌ها به‌ شێوه‌ی ئاماژه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه‌ كه‌ هه‌ندێك له‌ نهێنییه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌ كارییه‌كانی حكومه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوپای قودس ئاشكرا ده‌كات.

سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئێران له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودس، داوای لێكردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه‌ پاره‌یان نه‌داوه‌ به‌ حه‌مید به‌قایی، ئه‌وا لێدوانه‌كه‌ی ئه‌و ره‌ت بكه‌نه‌و. ئه‌گه‌ریش ئه‌و پاره‌یان داوه‌ به‌ ناوبراو، ده‌بێ روون بكرێته‌وه‌ بۆچی و له‌ به‌رامبه‌ر چ كارێكدا و له‌ كام سه‌رچاوه‌ی داراییه‌وه‌ پێیانداوه‌ و به‌گوێره‌ی كام یاسا، چونكه‌ به‌قایی هیچ پۆستێكی حكومیی نه‌بووه‌.

ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد هه‌روه‌ها وێڕای ئاماژه‌ به‌ نامه‌ی پێشووی خۆی وتیشی: ئاماده‌یه‌ په‌یوه‌ندییه‌ كارییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ سوپای قودس به‌ باشیی ئاشكرا بكات.

حه‌مید به‌قایی جێگری كاربه‌ڕێكه‌ری مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد تاوانباره‌ به‌ گه‌نده‌ڵی كردن له‌ بڕه‌ پاره‌یه‌ك كه‌ سوپای قودس پێیدابوو تا بیدات به‌ سه‌ركرده‌ی وڵاتانی به‌شدار له‌ كۆبوونه‌وه‌ی وڵاته‌ نابه‌رپرسیاره‌كان. به‌ڵام ناوبراو ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مكاره‌ی كردبێت.

به‌قایی به‌هۆی تاوانبار بوون له‌م دۆسییه‌دا به‌ 15 ساڵ زیندان و بژاردنی 43 ملیار تمه‌ن سزای كاش و به‌ركه‌نار بوونی هه‌میشه‌یی له‌ پۆستی حكومی سزادراوه‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.