Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 12:33

خۆپیشانده‌ران رێگای به‌غدا - دیاله‌ یان داخست

خۆپیشاندانه‌كه‌شیان بۆ مانگرتنێكی كراوه‌ تا كاتی جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان راگه‌یاند
کوردستان TV
100%

به‌ ده‌یان له‌ دانیشتووانی ناوچه‌ی مه‌عامل له‌ رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا له‌ خۆپیشاندانێكدا داوای خزمه‌تگوزاری پێویسیان بۆ ناوچه‌كه‌یان كرد .

پێی هه‌واڵێكی سۆمه‌رییه‌ نیوز به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ به‌ ده‌یان له‌ دانیشتووانی ناوچه‌ی مه‌عامل له‌ رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا له‌ خۆپیشاندانێكدا داوای خزمه‌تگوزاری پێویسیان بۆ ناوچه‌كه‌یان كرد و ئه‌وه‌شیان راگه‌یاند كه‌ ناوچه‌كه‌یان به‌ وێرانه‌ ئه‌ژماركراوه‌ .

له‌ هه‌مانكاتیشدا خۆپیشانده‌ران رێگای كۆنی نێوان به‌غداو دیاله‌یان داخست و خۆپیشاندانه‌كه‌شیان بۆ مانگرتنێكی كراوه‌ تا كاتی جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان راگه‌یاند.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.