Erbil 31°C دووشەممە 24 ئاب 23:37

عەباس عێراقچی: جەنگی ئابووریی ترەمپ سیناریۆیەکی دووبارەیە و تاران بە باشی دەیزانێت

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، فشارە ئابوورییەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، کەمپەینێکی ناسراوە و تاران بە باشی دەیزنێت و شارەزای تاکتیکەکانیەتی.

ئەمڕۆ یەکشەممە 23ـی ئاب، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: جەنگی ئابووریی ترەمپ شانۆگەرییەکی دووبارەیە کە ئێمە بە باشی دەیزانین. وەزیری دەرەوەی ئێران ئەم هەوڵانەی واشنتنی وەک سەرکوتکارییەکی باو وەسف کرد کە مێژوویەکی درێژی لە سیاسەتەکانی ئەمریکادا هەیە.

هەروەها جەختی کردەوە کە ئێران لە فشارە ئابوورییەکان و هەڕەشە سەربازییەکانی ئەمریکا ناترسێت و دوایین کەمپەینی واشنتن دژی وڵاتەکەی ڕووبەڕووی شکست دەبێتەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.