Erbil 8°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 19:50

سبه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک له‌سه‌ر ڕووداوه‌کانى شازده‌ى ئۆکتۆبه‌ر کۆده‌بێته‌وه

به‌یاسا ئه‌و كه‌سانه‌ ڕووبه‌رووى دادگا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ده‌ستیان له‌ڕووداوه‌كانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ردا هه‌بووه‌ ‌
کوردستان TV
100%


سبه‌ى یه‌ك شه‌ممه‌ كاتژمێر 11 ی پێش نیوه‌ڕۆ له‌بینایه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ، ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و لیسته‌كانى نێوئه‌نجومه‌ن، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌بات
به‌پێى سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك كه‌ به‌ماڵپه‌رى كوردستان تى ڤى ڕاگه‌یاند : دانیشتنه‌كه‌ى سبه‌ى یه‌ك شه‌مه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا بۆ تاو توێكردنى ئه‌و كه‌یسه‌یه‌ كه‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگا به‌ نیازه‌ به‌شێوه‌ی یاسایی داواى له‌سه‌ر تۆماربكات
ئه‌و سه‌رچاوه‌ ڕاشیگه‌یاند : به‌یاسا ئه‌و كه‌سانه‌ ڕووبه‌رووى دادگا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ده‌ستیان له‌ڕووداوه‌كانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر هه‌بووه‌ و كه‌ بووه‌ هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ركوك هێرشى سه‌ربازى بكرێته‌ سه‌ر وبه‌ ده‌یان هه‌زار كه‌س شاره‌كه‌ جێبێڵن و  ڕه‌وشێكى نائارام دروست ببێـت و تا ئێستا ئه‌نجومه‌ن ناتوانێ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شاره‌كه‌ به‌هۆى نه‌بوونى ئه‌من و ئاسایش تێیدا 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.